سه‌مرا پۆلات: ئێمه داخستنی نووسینگه‌كانی كوردستان24 له رۆژئاوای كوردستان به‌توندی شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین
K24- هه‌ولێر:
سه‌مرا پۆلات، سه‌رنووسه‌ری سایتی هه‌واڵی رامانی سڤیل هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر بۆ داخستنی نووسینگه‌كانی كوردستان24 له رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند و گوتی: "ئێمه ئه‌و بڕیاره به‌توندی شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین".
ماڵپه‌ڕی رامانی سڤیل ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رنووسه‌ره‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و تێیدا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، "یه‌كێك له نموونه هه‌ره به‌رچاوه‌كانی پیشێلكردنی ئازادی چاپه‌مه‌نی و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیاری له باكووری سووریا ئه‌نجامدرا". داواشی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد، له دژی ئه‌و بڕیاره هه‌ڵه‌یه بێته ده‌نگ.
سه‌مرا پۆڵات گوتی: "ئێمه داخستنی نووسینگه‌كانی كوردستان24 له رۆژئاوای كوردستان به‌توندی شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، هیچ پاساوێك بۆ داخستنی نووسینگه‌كانی كوردستان24 له رۆژئاوای كوردستان نییه، داخستنی كوردستان24 له باكووری سووریا له‌ژێر فشار بووه و ئه‌و بڕیاره پێشێلكاریه‌كی تونده به‌رامبه‌ر ئازادی چاپه‌مه‌نی".
پۆلات ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "من داوا له ته‌واوی رێكخراوه‌كانی چاپ و وه‌شان و رای گشتیی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌م، به‌تایبه‌ت رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، داخستنی نووسینگه‌كانی كوردستان24 له باكووری سووریا شه‌رمه‌زار بكه‌ن. پێویسته هه‌نگاو به ئاراسته‌ی راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌یه بنرێت. ئێمه وه‌ك ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی رامانی سڤیل جه‌خت له‌سه‌ر ده‌ربڕینی هه‌ڵوێستی خۆمان له‌باره‌ی هه‌ر پێشێلكرێنێكی مافه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه و به رای گشتی راده‌گه‌یه‌نین، كه ئێمه له دژی سانسۆر و ته‌واوی ئه‌و پێشێلكاریانه‌ین كه به‌رامبه‌ر به كوردستان24 كراون".
جێگای ئاماژه‌یه، له 20ی ئه‌م مانگه، هێزه‌كانی ئاسایشی په‌یه‌ده له رۆژئاوای كوردستان نووسینگه‌كانی كوردستان24ـیان داخست. دواتر دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 به‌یاننامه‌یه‌كی له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، "به‌رپرسانی رۆژئاوای كوردستان زۆر به‌باشی راستی و دروستی كاری كوردستان24 و به‌رپرسیارێتییه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كه‌ی ده‌زانن و باشیش ده‌زانن كه كوردستان24 هه‌میشه له‌پێشه‌وه‌ی یه‌كێتی و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه، به‌ڵام ئاشكرایه كه ئه‌و بڕیاره له شوێنێكی دیكه‌وه به‌سه‌ریاندا سه‌پێندراوه".
H.B