ئیحسان عه‌فرینی: پێویسته بڕیاری داخستنی نووسینگه‌ی كوردستان24 هه‌ڵبوه‌شێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
كه‌سایه‌تی سیاسی رۆژئاوای كوردستان، ئیحسان عه‌فرینی، نیگه‌رانی خۆی له باره‌ی داخستنی نووسینگه‌كانی كوردستان24، له رۆژئاوای كوردستان ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، ئه‌و بڕیاره هه‌ڵه‌یه و پێویسته هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
عه‌فرینی گوتیشی: كوردستان24 دامه‌زراوه‌یه‌كی به‌ناوبانگی جیهانییه و ته‌نانه‌ت له ئه‌مه‌ریكای باكوور هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت له زانكۆكاندا لێكۆڵینه‌وه له باره‌ی كورد و كوردستان و رۆژئاوای كوردستان به تایبه‌تی بكات، سه‌رپه‌رشتیار و مامۆستایانی زانكۆكه‌ی پێی ده‌ڵێن بڕۆ هه‌واڵه‌كانی كوردستان24 بخوێنه‌وه و له‌وێوه زانیاری له باره‌ی بابه‌ته‌كه وه‌ربگره.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، خودی خۆی هاوكاری چه‌ندین قوتابی زانكۆی كردووه و ته‌نانه‌ت هه‌واڵه كوردییه‌كانیشی بۆ وه‌رگێڕاون.
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره كورده، جه‌ختیكرده‌وه، بڕیاری داخستنی نووسینگه‌كانی كوردستان24، له رۆژئاوا زۆر هه‌ڵه‌یه و ناكرێت كه‌ناڵێك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باسی كێشه‌ی گه‌له‌كه‌ی خۆی كردووه، سزا بدرێت و نووسینگه‌كانی دابخرێن.
هه‌روه‌ها گوتی: كوردستان24 ده‌نگ و ره‌نگی هه‌موو هاووڵاتییه‌كی كوردستان بووه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات و هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و ده‌نگی سیاسه‌تمه‌داران و رۆشنبیر و هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌رانی كورد بووه بێ جیاوازی.