له ئه‌مه‌ریكا باڵه‌خانه‌یه‌ك رووخا و 99 كه‌س بێسه‌روشوێنن
K24 – هه‌ولێر:
دوێنێ، له باكوورى میامى، ویلایه‌تى فلۆریداى ئه‌مه‌ریكا، باڵه‌خانه‌یه‌كى 12 نهۆمى رووخا، كه‌سێك گیانى له‌ده‌ستدا و تا ئێستا 99 كه‌سیش بێسه‌روشوێنن.
پۆلیسى ناوچه‌ى میامى رایگه‌یاند، تا ئێستا 99 كه‌س بێسه‌ر و شوێنن، كه‌سێكیش گیانى له‌ده‌ستداوه، هیچ زانیارییه‌كیش ده‌رباره‌ى ئه‌وه نیه، ئایا قوربانى و بێسه‌ر و شوێنه‌كان، دانیشتوانى ئه‌و باڵه‌خانه بوونه، یاخود له‌نزیكه‌وه ژێرى كه‌وتوون و تیمەکانی فریاگوزاریش خەریکی رزگارکردنی قوربانیانن.
راشیگه‌یاند، ئه‌و باڵه‌خانه‌یه له شارۆچكه‌ى سیرڤسایده و له ساڵى 1980 دروستكراوه، 130 خێزان تێدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
ک.ب