مۆڵێك له هه‌ولێر سووتا
K24 – هه‌ولێر:
په‌یامنێری كوردستان 24 له‌هه‌ولێر، رایگه‌یاند، هه‌ولێر مۆڵ، یه‌كێكه له‌و مۆڵانه‌ى زیاتر 15ساڵه له‌و شاره‌دا هه‌یه و سێ نهۆمه، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ئاگرى گرت، تا ئێستا هۆكارى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ى نه‌زانراوه.
سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش وته‌بێژى به‌رگرى شارستانى هه‌ولێر، رایگه‌یاند، كاتژمێر پێنجى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى، مۆڵه‌كه سووتا، له‌ماوه‌ى 45 خووله‌ك، ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ كرا‌و، زیانێكى زۆریش به‌ر دووكانه‌كان كه‌وتوون.
وته‌بێژى به‌رگرى شارستانى راشیگه‌یاند، سه‌ره‌تا ئاگره‌كه له پێنج دووكانه‌وه دروستبووه، دواتر زیانه‌كه‌ى بۆ دووكانه‌كانى تر گوازراوه‌ته‌وه، كه زۆربه‌یان جل و به‌رگ و كه‌ره‌سته‌ى جوانكاری ئافره‌تان ده‌فرۆشن.
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى دووكانه‌كانى هه‌ولێر مۆڵ، بۆ كوردستان24 رونیكرده‌وه، كاتژمێر پێنجى به‌ره‌به‌یان ئاگادار كرامه‌وه كه رووداوێكى ئاگركه‌وتنه‌وه له هه‌ولێر مۆڵ روویداوه، جیا له‌وه‌ى به‌رگرى شارستانى به ئه‌ركى خۆی هه‌ڵساوه، به‌ڵام زیانێكى زۆر به‌ر دووكانه‌كان كه‌وتووه، پێم وایه هۆكارى سه‌ره‌كى ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه، نه‌بوونى سیستمى كوژاندنه‌وه‌ى ئاگره، چه‌ندین جاریش به‌رگرى شارستانى خاوه‌ن مۆڵه‌كه‌ی ئاگادار كردووەته‌وه، كه ده‌بێت سیستمى ئاگركوژێنه‌وه له‌م مۆڵه دابین بكرێت، 150 دوكانی مۆڵه‌كه به رێژەی جیا جیا زیانیان بەرکەوتووە، ئه‌وانى دیکەش زیانێكى زۆریان به‌ركه‌وتووه.
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى مۆڵه‌كه گووتیشى: ئێره ته‌نها یه‌ك پاسه‌وانى هه‌یه، به ده‌به‌ى ئاو هه‌وڵدراوه ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكرێت، له‌كۆى ئه‌و په‌نجا دووكانه‌ى كه سووتاوه، زیانه‌كان به سه‌دان هه‌زار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.
ک.ب