ئه‌مه‌ریكا به نیازه ژماره‌یه‌ك سیستمى به‌رگرى ئاسمانى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بكشێنێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
مایا كارلین، توێژه‌ر له ناوه‌ندى توێژینه‌وه‌ى سیاسه‌تى ئاسایش، له واشنتن، رایگه‌یاند، پێده‌چێت گۆڕانكارییه‌كى خێرا هه‌بێت له بۆچوون و سیاسه‌تى ئیداره‌ى جۆ بایدن، له به‌رامبه‌ر عێراق و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، تاوه‌كو له داهاتوو، گرنگى به میحوه‌ره‌كانى چین و رووسیا، بدات.
كارلین، ره‌خنه‌ى تووند، له‌و سیاسه‌ته تازه‌یه‌ى واشنتن ده‌گرێت، گووتى: ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانه‌كانى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، سیستمى به‌رگرى ئاسمانى له‌لایه‌ن واشنتنه‌وه به‌ده‌ست نه‌هێنن، په‌نا بۆ نه‌یاره‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌به‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و سیستمه‌یان بۆ دابین بكات.
له‌مباره‌یه‌وه، وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا "پنتاگۆن"، بڵاویكرده‌وه، فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یی ئه‌مه‌ریكا، فه‌رمانیكردووه، به كشانه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك هێز و تواناى ئه‌مه‌ریكا له عێراق، هه‌روه‌ها بڕیاریشیداوه ته‌واوى هێزه‌كانى له ئه‌فغانستان بكشێنێته‌وه.
كارلین له چوارچێوه‌ى راپۆرتێكی، كه ناشناڵ ئینترێست، روونیكردۆته‌وه، ئه‌مه‌ریكا به نیازه ژماره‌یه‌ك سیستمى به‌رگرى ئاسمانى، له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بكشێنێته‌وه، له‌نێویشیاندا، له عێراق و كووه‌یت و سعوودیه و ئوردن.
رۆژنامه‌ى وۆڵ ستریت جۆڕناڵ بڵاویكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا به نیازه هه‌شت پاترى مووشه‌كى "پاتریووت" له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست لاببات، كه پێكهاته‌یه‌كى سه‌ره‌كى سیستمى به‌رگریی ئاسمانییه، ئه‌م كشانه‌وه‌یه‌ى ئیداره‌ى بایدن له ناوچه‌كه، له‌كاتێكدایه، ئاستى هێرشى میلیشیاكانى هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ ئێران، زیاتر بووه.
رۆژنامه‌ى تەلەگرافى به‌ریتانى بڵاویكردۆته‌وه، ناتۆ به خێرایی له ئه‌فغانستان كشایه‌وه، به‌مشێوه هێزه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبانى هاندا كه شوێنیان بگرێته‌وه، ره‌نگه ئه‌مه له‌و ناوچانەش رووبدات، كه ئه‌مه‌ریكا به‌نیازه لێوه‌ى بكشێته‌وه، وه‌ك جێگره‌وه‌ى ئه‌وان، هێزو گرووپه میلیشیاییه‌كان شوێنگره‌وه‌یان ده‌بن.
ک.ب