بایدن له‌ رێگه‌ى  ئابڵ ده‌یلى سه‌ركۆنه‌ى چین ده‌كات

ئابڵ ده‌یلى رۆژانه‌ یه‌ك ملیۆن دانه‌ى لێ چاپ ده‌كرێت
ساتی چاپکردنی رۆژنامەی ئابڵ دەیلی
ساتی چاپکردنی رۆژنامەی ئابڵ دەیلی

K24 – هه‌ولێر:

رۆژنامه‌ى "ئابڵ ده‌یلى"، كه‌ رۆژانه‌ یه‌ك ملیۆن دانه‌ى لێ چاپ ده‌كرێت و وه‌ك به‌رگریكارێكى سه‌رسه‌ختى دیموكراتیه‌ته‌ له‌ جیهان، حكومه‌تى چین رۆژنامه‌كه‌ى داخست و چوار له‌ به‌ڕێوه‌به‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ى ده‌ستگیر كرد.

له‌مباره‌وه‌، جۆ بایدن سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، رۆژێكى خه‌مناكه‌ كه‌ ببیستین "ئابیڵ ده‌یلى" ، داخراوه‌،  رۆژێكى ناخۆشه‌ بۆ هۆنگ كۆنگ و ته‌واوى جیهان، داواكارم په‌كین ستافى ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ ئازاد بكات و رێگه‌ بدات ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ دووباره‌ چاپبكرێته‌وه‌و ده‌ربچێت.

راگەیاندنی داخستنی ئابڵ دەیلی
راگەیاندنی داخستنی ئابڵ دەیلی

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كى كۆشكى سپیدا هاتووه‌: داخستنى رۆژنامه‌یه‌كى وه‌ك "ئابڵ ده‌یلى"، كارێكى ئێجگار خراپ بوو، چونكه‌ به‌رگریكارێكى سه‌رسه‌ختى دیموكراتیه‌ته‌ له‌ جیهان، ده‌ركردنى رۆژنامه‌یه‌ك تاوان نییه‌.

ك.ب