بلینکن: زەحمەتە بگەڕێینەوە رێککەوتنی ئەتۆمی

K24 - ههولێر:
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، سەبارەت بە گەڕانەوەی واشنتن بۆ ناو رێککەوتنی ئهتۆمی رایگەیاند، گەڕانەوەی ئەمهریکا بۆ رێککەوتنەکە زەحمەت دەبێت، ئەگەر گفتوگۆکانی ڤیەننا درێژه بکێشێت، ئاماژهی بهوهش كرد، ئاماژهی بهوهش كرد، پێویستە ئێران سیاسەتەکانی خۆی بگۆڕێت ئەگەر دەیەوێت ئەمهریکا بگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی.
له دوای كۆبوونهوهی لهگهڵ هاوتا فهرهنسییهكهی له پاریس، وەزیری دەرەوەی ئەمهریکا له بارهی رێككهوتنی ئهتۆمی و گفتوگۆكانی ڤیهننا ئاماژهی بهوه كرد، گەڕانەوەی ئەمهریکا بۆ رێککەوتنەکە زەحمەت دەبێت، ئەگەر گفتوگۆکانی ڤییەنا درێژه بکێشێت.
رۆژی پێنجشەممە 24ی حوزەیران، مۆڵەتی رێککەوتنی نێوان ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی کۆتایی پێهات.
پەرلهمانی ئێران لە دوای سەرکەوتنی "بایدن" لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئەمهریکا، بە پەسهندکردنی پڕۆژەیاسایەک هاوکارییەکانی نێوان ئێران و ئاژانسی نیودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی هەڵپەسارد و درێژکردنەوەی ئەو هاوکارییانەی بەستەوە بە لادانی گەمارۆکانی ئەمهریکا بۆ سەر ئیران.
وەزیری دەرەوەی ئەمهریکا، ئهمڕۆ هەینی، گوتیشی: "نەبوونی رێککەوتنی کاتی لە نێوان چاوەدێرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی و ئێران، بۆ چاوەدێریکردنی چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران مایەی نیگەرانیی جیددییە و ئەو نیگەرانییەمان بە ئێران راگەیاندووە".
هەر لەو دیدارەدا "ژان لودریان"ی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، ئێران دەبێت بڕیاری کۆتایی بدات و هەرچی زووتره بگەڕێتەوە سەر پابەندبوونەکانی بە رێککەوتننامەی ئەتۆمی.
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئاماژهی بهوهش كرد، سەبارەت بە ئێران هەڵوێستی ئێمە روونە. ئێمە چاوەڕێین بەرپرسانی ئێران بڕیاری کۆتایی بدەن، کە بێگومان بڕیارێکی دژوارە و ئەنجامی دانوستانەکانیش مسۆگەر دەکات، کە دەبێتە خۆی ئەوەی رێککەوتنی ڤیەننا بە خێرایی و بە تەواوی جێبەجێ بکرێت.
بە گوێرەی رێککەوتنی نێوان ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، ئێران کامێرا و ئامێرەکانی چاوەدێری لە بنکە ئەتۆمییەکانی خۆی لانابات، بەڵام تا ئەو کاتەی گەمارۆکانی ئەمهریکا بەردەوام بن، رێگا بە ئاژانسیش نادات دەستی بە زانیارییەکانی ئەم کامێرا و ئامێرانە رابگات.
حکومەتی ئێران رایگەیاندبوو، دەسەڵاتدارانی ئەم وڵاتە سەبارەت بە درێژکردنەوەی ماوەی رێککەوننامەکە بڕیار دەدەن، بەڵام بێدەنگی دەسەڵاتدارانی ئێران، لایەنەکانی دیکەی نیگەران کردووە.
د.ی