ناوچە کوردنشینەکانی سنووری "داقوق" لە خزمەتگوزاری بێبەشدەکرێن
K24 - هه‌ولێر:
ناوچە کوردنشینەکانی سنووری "داقوق" لە خزمەتگوزاری بێبەشدەکرێن و سەرجەم ئەو پڕۆژانەی بۆ سنوورەکە تەرخانکراون، بۆ گوندە عەرەبنشینەکانە، بیانووی ئیدارەی قەزاکەش ئەوەیە، بودجەکە لە چوارچێوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی شەڕی داعشە و گوندە کوردنشینەکان له‌لایه‌ن داعشه‌وه داگیرنەکراوه و زیانیان پێنەگەیشتووە.
22 پڕۆژەی خزمەتگوزاری بە گوژمەی 6 ملیار دینار لە گوندەکانی سنووری قەزای "داقوق" جێبەجێدەکرێن، کە سەرجەمیان بۆ ناوچە عەرەبنشینەکانە و گوندنشینانی کورد لێی بەشکراون.
گوندنشینانی کورد ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، له سنووره‌كه‌مان كه زیاتر له 150 ماڵه، چه‌ندین شه‌هیدانمان هه‌یه، ئاسایش و پێشمه‌رگه شه‌هید بوون، سه‌رجه‌میشیان كوردن و كاكه‌یین، به‌ڵام ئیداره‌ی داقوق ئیشمان بۆ ناكات، به‌ڵام گونده عاره‌بنشینه‌كان هه‌موو شتێكیان بۆ مسۆگه‌ر كراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كورد "ته‌رحیل" ده‌كرێت و ماڵه‌كه‌ی ده‌ڕمێنن.
پڕۆژەکان بریتین لە قیڕتاوکردنی سەرجەم رێگە سەرەکییەکان و کۆنکرێتکردنی کۆڵانەکان و درووست‌کردنی قوتابخانە و راکێشانی ئاوە بۆ 20 گوندی عەرەبنشینی سنووری داقوق، ئیدارەی قەزاکە دەڵێت پڕۆژەکان تایبەتن بەناوچە زیانلێکەوتووەکانی شەڕی داعش.
لویس فەندی، قایمقامی داقوق بە وەکالەت گوتی: "پڕۆژەکان تەنیا ئەو ناوچانە دەگرێتەوە، کە پێشتر داعش داگیریکردوون، جا ئەو ناوچانە گوند بن یان شار، ئەو پارەی تەرخانکراوە سەنتەری داقوقیش ناگرێتەوە و گوندە کوردییەکانی سنوورەکەش ناگرێتەوە، چونکە داعش داگیری نەکردووە و زیانیان پێ نەگەیشتووە".
جێبەجێکردنی پڕۆژەکان، ئیدارەی سەپێنراوی کەرکووک نەخشەیان بۆ دەکێشێت، هەروەک چۆن لە کەرکووك گەڕەك و ناوچە کوردنشینەکان فەرامۆشکراون و پارە و پڕۆژەکان بۆ سنووری حەویجە دەڕوات، هەمان پلان لەناوچەکانی دیکەی دەرەوەی کەرکووك پەیڕەو دەکرێن و کورد لێی بێبەشدەکرێت.
د.ی