ئه‌ردۆغان: پشتێنه‌ی ئه‌منی له ده‌ره‌وه‌ی سنوور بۆ سه‌قامگیری توركیا گرنگه
K24- هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، دروستكردنی پشتێنه‌ی ئه‌منی له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی توركیا بۆ سه‌قامگیری ناوخۆی وڵاته‌كه‌مان گرنگه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركیی، ئه‌م گوتانه‌ی ئه‌ردۆغان له‌میانه‌ی گوتارێكدا له‌كاتی به‌شداریكردنی له كردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه له پارێزگای هاتای وڵاته‌كه‌یدا هاتوون و دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌گه‌ر توركیا نه‌توانێت پشتێنه‌یه‌كی ئه‌منیی به‌هێز له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی دروست بكات، ئه‌وا وازمان لێ ناهێنن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناوخۆی وڵاته‌كه‌مان به سه‌قامگیری بژیین".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌هۆی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه، سوپای توركیا به‌ناوی پارێزگاریكردن له سه‌قامگیری ناوخۆی توركیا له‌شكركێشی بۆ ناوچه سنووریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه و شه‌ڕ و بۆردومانه‌كانی نێوان په‌كه‌كه و سوپای توركیا دۆخی ئه‌و ناوچانه‌ی ناسه‌قامگیر و ئاڵۆز كردووه، تا ئێستا به‌و هۆیه‌وه به سه‌دان گوند چۆڵكراون و زیانی ماددی زۆریش به‌ر ناوچه‌كان كه‌وتوون، وێڕای ئه‌وه‌ی تا ئێستا به ده‌یان هاووڵاتی سڤیل له‌و ناوچانه بوونه‌ته قوربانی شه‌ڕ و ململانێكانی په‌كه‌كه.
H.B