ئێران وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نسا ده‌داته‌وه
K24- هه‌ولێر:
سەعید خەتیبزادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەڵامی وەزیرانی دەرەوەی ئەمه‌ریکا و فەرەنسای دایەوە، کە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا گوتبوویان، خەریکە کات بۆ زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی نامێنێت.
له‌وباره‌یه‌وه خەتیبزادە گوتی: ئه‌وه لایه‌نی به‌رامبه‌ره كه دەبێت بڕیار بدات نەك ئێران، پێویستە وڵاتانی زلهێز و بەشدارانی رێککەوتنی ئەتۆمی خۆیان یەکلایی بکەنەوە و بڕیاری کۆتایی لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015ەوە بدەن.
ئەم قسانەی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دوای ئەوە هاتوون، ژان ئیڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و ئەنتۆنی بلینکن، هاوتا ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی پێکەوە داوایان لە ئێران کرد، پەلە بکات و بڕیارێکی سەخت و گرنگ بۆ زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی بدات.
وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا هەر لەو کۆنگرە رۆژنامەوانیەدا دووپاتیكرده‌وه: ئەگەر ئێران لە پەرەپێدانی سەنتەرفیوچەکانی بەردەوام بێت، زۆر ئه‌سته‌مه بۆ وڵاتەکەی بگەرێتەوە ناو رێککەوتنی ئەتۆمی.
H.B