زانیاری لەبارەی ئەو "درۆن"انه‌ی ئاراستەی سنووری هەولێر کراون
K24 – هەولێر
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەند هێرشێك له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه لە سنووری هەولێر ئه‌نجام دراون و یەکێک لەو "درۆن"ـه بۆمبڕێژكراوانه بەر ماڵی هاووڵاتییەك کەوتووە.
هۆشمەند سادق، پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، هێرشه‌كان له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه بوون و لە دەرووبەری هەولێر ئه‌نجام دراون، تا ئێستا نەزانراوە لە کوێوه ئاراستە کراون.
روونیکردەوە: "درۆنه بۆمبڕێژكراوه‌كه له رێگه‌ی خۆپێداكێشان له گوندی سێوەلە، زیانی به‌ماڵێك گه‌یاندووه، كه دوو ئۆتۆمبێلی ئه‌م ماڵه زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه، هه‌روه‌ها درۆنێكی دیكه‌ی بۆمبڕێژكراو له هه‌مان گوند به خانوویه‌كی دیكه كه‌وتووه، به‌ڵام نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه، ته‌نیا زیانی ماددی هه‌بووه، درۆنێكی دیکەش له چیای تارین کەوتوونەتە خوارەوە".