بەشیر حەداد: ئومێد هەیە لە چەند رۆژی داهاتوودا 200 ملیار دینار بگاتە هەرێمی کوردستان

"چەندین جار بە نووسراوی فەرمی داوامان کردووە یاسای بودجە جێبەجێ بکرێت"
دیناری عێراقی
دیناری عێراقی

K24 – هەولێر

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، چەندین جارێک بە نووسراوی فەرمی داوایان لە حکومەتی عێراق کردووە، یاسای بودجە جێبەجێ بکەن، و ئومێد هەیە لە چەند رۆژی داهاتوودا 200 ملیار دینار بگاتە هەرێمی کوردستان.

بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە کوردستان 24ی راگەیاند "ئێمە چەندین جار نووسراومان کردوە و داوامان کردوە کە یاسای بودجە جێبەجێبکرێت، بەڵام کاری لیژنەکان و وردبینیەکان تەواو نەبووە".

 گوتیشی "ئەو 200 ملیارە وەك پێشینەیەک نەک بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان، ئومێد هەیە لە چەند رۆژی داهاتوو بگاتە هەرێمی کوردستان".

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ئاماژەی بەوەشکرد: "چەند لایەنێکی عێراقی وەک موزایەدە و بانگەشە کردن، دژی ناردنی پارەن بۆ هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی کێشە بۆ حکومەتی عێراق دروست بکەن".