کۆمسیۆن ناوی لیست و ژمارەی کاندیدەکان ئاشكرا دەکات

لە رێگەی تیروپشكەوە ژمارە بە كاندیدەكان دەدرێت
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

 بەرپرسی ھۆبەی لایەنە سیاسییەكان لە نووسینگەی هەولێری كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، 5/7/2021، لە رێگەی تیروپشكەوە ژمارە بە كاندیدەكان دەدرێت.

فەرھاد ئەسعەد شێتنەیی، بەرپرسی لایەنە سیاسییەكان لە نووسینگەی هەولێری كۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەكانی عێراق بە كوردستان24ی راگەیاند "رۆژی 5ی تەموز لە رێگەی ئەلیكترۆنی تیروپشك بۆ لیستی كاندیدەكان دەكرێت".

گوتیشی "ئەو تیروپشكە بە ئامادەبونی نوێنەری لایەنە سیاسییەكان و كاندیدەكان و میدیاكان و رێكخراوەكان و نوێنەری نەتەوە یەكگرتوەكان دەكرێت".

بەپێی رێكارەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، پێدانی لیست بە كاندیدەكان ھاوشێوەی ھەڵبژاردنەكانی پێشوو نابێت، ھەر كاندیدە و بەپێی تیروپشكەكە كام ژمارەی بۆ دەربچێت ئەوەی دەدرێتە كاندیدەكە و حزبەكان ناتوانن لیست دیاری بكەن.