وەزارەتی ناوخۆی عێراق: زۆربەی تیرۆریستە بیانییەکان عەرەبن

"هیچ تیرۆریستێکی بیانی بێ تەواوکردنی ماوەی سزاکەی رادەستی وڵاتەکەی ناکرێتەوە"
ژماره‌یه‌ك ده‌ستگیركراو له‌ عێراق.. ئه‌رشیڤ
ژماره‌یه‌ك ده‌ستگیركراو له‌ عێراق.. ئه‌رشیڤ

K24 – هەولێر

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، هیچ تیرۆریستێکی بیانی لە عێراق بەبێ تەواوکردنی ماوەی سزاکەی رادەستی وڵاتەکانیان ناکرێنەوە، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، زۆربەی تیرۆریستە بیانییەکان عەرەبن.

ئەحمەد لعێبی، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی راگەیاندووە، هیچ یەکێک لەو بیانیانەی بە ماددەی تیرۆر دەستگیراون و دادگایی کراون، بەبێ تەواوکردنی ماوەی سزادانەکەی رادەستی وڵاتەکانیان ناکرێنەوە.

لعێبی ئاماژەی به‌وه‌ كرد، هەر یەکێک لە سزادراوەکان سزای تا هەتایی یان 15 ساڵ زیندانی بۆ بڕابێتەوە، ئەوا سزاکەی لەسێدارەدان بووە، بەڵام دوای پێداچوونەوەی دادگا سزاکەی سووك کراوە.

هەروەها رەتیکردەوە هیچ ئامارێکی دروست لەبارەی ژمارەی تەواوی زیندانیان بیانی هەبێت، ئاماژەی به‌وه‌ش كرد، بەڵام بەشێکی زۆریی سزاداراوان عەرەبی نا عێراقین.

 

د.ی