كارگێری یانه‌ی زاخۆ سزای یاریزانه‌كانی ده‌دات
یانه‌ی زاخۆ به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی له خولی نایابی عێراق سزای سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی ده‌دات و مووچه‌كانیان كه‌م ده‌كاته‌وه.
یانه‌ی زاخۆ له خولی نایابی عێراق به راهێنه‌رایه‌تی عه‌بدولوه‌هاب ئه‌بولهێل له دوایین 6 یاریی له‌سه‌ریه‌ك 5 یاری دۆڕاندووه، له یاریی رابردووش به‌رامبه‌ر یانه‌ی قاسم دۆڕا كه ئه‌و یانه‌یه له پله‌كانی خواره‌وه‌ی ریزبه‌ندییه و هه‌ڕه‌شه‌ی دابه‌زینی له‌سه‌ره.
هشیار دوبانكی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی زاخۆ له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 ئاشكرای كرد كه كارگێری یانه‌كه‌یان به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كان 25%ـی مووچه‌ی یاریزانان و راهێنه‌رانی تیپه‌كه‌یان بڕیوه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی زاخۆ ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه خراپه‌كانی یانه‌كه‌یان به‌رده‌وامی هه‌بێت سزایه‌كانی سه‌ر یاریزانان و راهێنه‌رانی تیپه‌كه‌یان توندتر ده‌كرێت.
هشیار دوبانكی به كوردستا24ـی گوت: ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كانمان باشتر بێت، ئه‌وا یاریزانه‌كانمان پاداشت ده‌كه‌ین.
یانه‌ی زاخۆ ئه‌م وه‌رزه له خولی نایابی عێراقی 4 راهێنه‌ری گۆڕیوه و له كۆی 33 یاری 9 بردنه‌وه، 14 به‌رامبه‌ربوون و 10 شكستی هه‌یه، 30 گۆڵیان تۆمار كردووه و 35 گۆڵیان لێكراوه و به كۆكردنه‌وه‌ی 41 خاڵ له پله‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه ده‌بینرێت.