تۆمه‌تبارێكی مه‌ترسیدار دوای راكردنی له‌ده‌ست پۆلیس، كوژرا
K24 – هەولێر
هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هێزه هاوبه‌شه‌كانی پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌میانه‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌م ئه‌ركه، كه‌سێكی مه‌ترسیدار كه له مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیس رایكردووه و ته‌قه‌ی له هێزه هاوبه‌شه‌كان كردووه، كوژراوه.
له كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا موقه‌ده‌م هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر گوتی: "مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیس به‌رده‌وام له شوێنه جیاجیاكانی شاری هه‌ولێر به‌دوای تاوانباراندا ده‌گه‌ڕێن و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، پشكینینی ئه‌و شوێنانه‌ی مه‌به‌سته، ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگری چه‌كی بێ مۆڵه‌تن، رێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر بگیرێته‌به‌ر".
گوتیشی: "رۆژی 8ی حوزه‌یرانی 2021، له كاتژمێر 11ی شه‌و له رووداوێكی ته‌قه‌كردن به ئاراسته‌ی مه‌فره‌زه هاوبه‌شه‌كانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی شاری هه‌ولێر، كه پێكهاتبوون له پۆلیس و ئاسایشی هه‌ولێر و ئاسایشی گشتی، كه ئۆتۆمبێلێك له جۆری BMW تابلۆی پێشه‌وه‌ی پێوه‌نه‌بووه و تابلۆی دواوه‌شی "فه‌حس به‌غدا"ی ساخته بووه، رایكردووه و خۆی كێشاوه به ئۆتۆمبێلێكی مه‌فره‌زه‌كان و ته‌قه‌یه‌كی زۆری ئاراسته‌ی مه‌فره‌زه‌كه كرد".
گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له ئه‌نجامی ئه‌و رووداوه، ته‌قه‌كه‌ر به ناوی (هـ. ج. ی) ده‌كوژرێت، تۆمه‌تبارێكیش به ناوی (ع.ك.أ) ده‌ستگیر ده‌كرێت، له كاتی ده‌ستگیركردنه‌كه‌دا چه‌كێكی كلانشیكۆف، 3 مه‌خه‌زنی فیشه‌ك، نارجۆكێكی ده‌ستی، دارعه‌سا و چه‌قۆیه‌ك ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له سندووقی ئۆتۆمبیله‌كه 20 بوتڵی "مه‌شروب" هه‌بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دوای رووداوه‌كه ده‌ركه‌وت، كه تۆمه‌تبار (هـ. ج. ی) كه له دایكبووی ساڵی 2005ـه، له ماوه‌ی كه‌متر له ساڵێكدا به 6 داوای یاسایی تۆمه‌تبار كراوه و پێشینه‌ی تاوانیشی هه‌بووه، وه‌ك تاوانی ساخته‌كاری، كه له 29ی ئاداری 2021 ده‌ستگیركراوه، و 150 هه‌زار دیناری عێراقی ساخته‌ی لابووه، پاشان به كه‌فاله‌ت ئازاد كراوه، تاوانی دووه‌میشی دزیكردن بووه، له 7ی ئه‌یلوولی 2020 سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆماركراوه، له‌سه‌ر شكاندنی دوكان و دزینی ماتۆرسكیل.
هۆگر عه‌زیز، ئاشكرای كرد، تاوانی سێشه‌میش دزیكردن بووه، 3ی ئایاری 2020 تۆمار كراوه و له‌سه‌ر دزینی ماتۆرسكیل بووه له كۆمه‌ڵگه‌ی شاوێس، تاوانی چواره‌می ساخته‌كاری بووه، كه له 19ی ئه‌یلوولی 2020 بڕی 400 دۆلاری ساخته‌ی لابووه، تاوانی پێنجه‌م مادده‌ی هۆشبه‌ر بووه، كه 6 مانگیش له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌ستگیر كراوه، تاوانی شه‌شه‌می ئه‌نجامدانی توندوتیژی خێزانی بووه، له 26 ی كانوونی دووه‌می 2020، له‌لایه‌ن دایكییه‌وه سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كرابوو و به پێی مادده‌ی 7ی خێزانی ده‌ستگیر كرابوو.
ئاشكراشی كرد، تۆمه‌تبار دوای ئه‌وه‌ی له خاڵی پشكنینی مه‌فره‌زه هاوبه‌شه‌كان راناوه‌ستێت، زیانێكی زۆری به ئۆتۆمبێله‌كان داوه، 18 قه‌وانی فیشه‌كیش له ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا دۆزراونه‌ته‌وه، كه به‌و چه‌كه‌ی ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه، ته‌قه‌ی پێكردووه، تۆمه‌تباری كوژراو 6 پێشینه‌ی تاوانیشی هه‌بووه.
هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر جه‌ختی كرده‌وه، پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌ركیدا به‌رده‌وام ده‌بێت و مه‌فره‌زه‌كانمان چه‌كی بێ مه‌ڵه‌ت ده‌سته‌به‌سه‌ردا ده‌گرن، له داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌و چه‌كانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، له ئامارێكدا بڵاویده‌كاته‌وه.