د. محه‌مه‌د ئیحسان حه‌شدی شه‌عبی به هێرشی درونه‌كانی سه‌ر هه‌ولێر تۆمه‌تبار ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
دكتۆر محه‌مه‌د ئیسحان، چاودێری سیاسی له‌باره‌ی ئامانجی هێرشی درونه‌كان بۆ سه‌ر شاری هه‌ولێر گوتی: هه‌ولێر سه‌نته‌رێكی گرنگه بۆ پێكاندنی ئامانجی گرووپه تیرۆریستییه‌كان و چه‌كدارانی "حه‌شدی مونفه‌لت" و هه‌ندێك هێزی هه‌رێمی، كه كار له‌سه‌ر تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌ولێر ده‌كه‌ن.
ئه‌م گوتانه‌ی دكتۆر محه‌مه‌د ئیحسان له‌كاتی میوانداری له ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـدا هاتوون و گوتی: ئه‌گه‌ر سه‌یری عێراق به‌گشتی بكه‌ین، ده‌بینین كه هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك دوو تاكه پارێزگان كه ده‌ستی ئه‌و گرووپ و هێزانه پێیان رانه‌گه‌یشتووه كه سه‌ر به وڵاتانی ناوچه‌كه‌ن، ئه‌مڕۆش "حه‌شدی مونفه‌لت" بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كارده‌هێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی ئه‌منی و سه‌قامگیری هه‌ولێر تێكبدات.
وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێدا، هۆكارێكی دیكه‌ی ئه‌و هێرشانه بۆ سه‌ر شاری هه‌ولێر، بوونی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌و قه‌باره و قورساییه‌ی كه له‌و شاره هه‌یه، هه‌روه‌ها بوونی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره. له‌م سه‌رده‌مه‌شدا به‌كارهێنانی درون ته‌كنه‌لۆژیایێكی نوێیه و له‌بری ئه‌وه‌ی بۆ چاودێریكردن به‌كاربهێنرێت، ئه‌و كۆمه‌ڵه و گرووپانه بۆ كاری ته‌قینه‌وه و كرده‌وه‌ی تیرۆرستی به‌كاری ده‌هێنن. ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه و ته‌نیا مه‌ترسییه‌كانی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نییه، چونكه له غه‌ززه، شه‌ڕی حووسییه‌كان و باشووری لوبنانیش به‌كارهێنراون.
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ش كه ئایا چ لایه‌نێكی هه‌رێمی له‌پشت ئه‌و هێرشانه‌یه، ئه‌و چاودێره سیاسییه گوتی: دیاره كه ئه‌وانه كێن، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌ره‌تای به‌كارهێنانی درونه‌كان، ئاشكرایه كه یه‌كه‌مجار ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی ئێران بۆ مه‌به‌ستی چاودێریكردن به‌كاریهێنان، هه‌ندێك له‌و درونانه كه‌وتنه ناو خاكی ئێران، دواتر ئێران به‌روپێشچوونی تێدا كرد و ئه‌مڕۆش ده‌توانم به راشكاوانه بۆچوونی تایبه‌تی خۆم بڵێم كه هه‌موو ئه‌و درونانه‌ی له‌و ناوچه‌یه به‌كارده‌هێنرێن، موركی وڵاتێكی دیاریكراوی ناوچه‌كه‌یان له‌سه‌ره و ده‌ستی ئه‌و وڵاته‌ی له‌پشته و له غه‌ززه و باشووری لوبنان و شه‌ڕی حووسییه‌كان به‌كاریهێناون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له دوایین شه‌ڕی غه‌ززه‌دا ئه‌و وڵاته درونی به فه‌ڵه‌ستینییه‌كاندا، به‌ڵام ئیسرائیل توانی ئه‌و هێرشانه پووچه‌ڵ بكاته‌وه، ئێستاش گۆڕانكارییه‌كان له‌وباره‌یه‌وه به‌و ئاسته گه‌یشتوون، كه هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل تیموۆركێكی هاوبه‌شیان له‌نێوان خۆیان پێكهێناوه، بۆ ئه‌وه‌ی میكانیزمێك بۆ چۆنیه‌تی رووبه‌ڕووبوونه‌وه و كۆنترۆڵكردنی شه‌ڕی درونه‌كان بدۆزنه‌وه.
دكتۆر محه‌مه‌د ئیحسان جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه بۆیان چووه سه‌ر و حكومه‌تی عێراق و لایه‌نی ئه‌مه‌ریكا هیچ هه‌ڵوێستێكی كرده‌ییان به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه نیشان نه‌دا، به‌تایبه‌ت كه به‌ركارهێنانی ئه‌و درونانه كارێكی ئاسانه و هیچ تێچوویه‌كی ئه‌وتۆی نییه و پێویستی به فڕگه (مدرج) نییه، به‌دووری نابینم رۆژێك بێت كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكاش له هه‌ولێر بكه‌نه ئامانج، بچووكترین نموونه‌ش بۆ ئه‌مه ئه‌وه‌یه، كه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌كه‌ریكا له به‌غدا ده‌كه‌نه ئامانج، بۆیه پێویسته ئه‌مه‌ریكا ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه به‌جددی وه‌ربگرێت.
گوتیشی: ئێستا شه‌ڕی درون له‌ڕووی ته‌كنه‌لۆژیاوه له پێشه‌وه‌ی شه‌ڕی هه‌موو چه‌كیكه، بۆیه پێویسته شتێك هه‌بێت كه به‌ر له هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌و چه‌كه بگرێت و به‌بۆچوونی من، جگه له‌و وڵاته‌ی من ده‌یزانم، هیچ وڵاتێكی دیكه له‌پشت شه‌ڕی ئه‌و درونانه نییه.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكاش بۆ ئیدانه‌كردنی ئه‌و هێرشانه، ئه‌و چاودێره سیاسییه گوتی: "ئیدانه‌كردن و نیگه‌رانی و زاراوه هاوشێوه‌كانی زمانی دیبلۆماسییه، به‌ڵام له واقعدا ئه‌گه‌ر ئه‌و زاراوانه ببرێنه بازاڕی كار، هیچ به‌هایه‌كیان نییه، ئه‌گه‌ر هه‌نگاوێكی كرداری به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرش و هه‌ڕه‌شانه نه‌نرێت".
هه‌وره‌ها جه‌ختی كرده‌وه، "یان ده‌بێت چه‌كێكی گونجاو به ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی پێشكه‌وتوو بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی درونه‌كان دروست بكرێت، یانیش ده‌بێت چڕنۆكی ئه‌و وڵاته‌ی له‌پشت ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌یه له ناوچه‌كه بقرتێنرێن"، له‌كاتێكیشدا كه گرووپه‌كانی "حه‌شدی مونفه‌لت" له‌لایه‌ن وڵاتێكه‌وه بۆ تێكدانی سه‌قامگیری ناوچه‌كه به‌كارده‌هێنرێن، پێویسته حكومه‌تی عێراقیش هه‌ڵوێستێكی له‌وباره‌یه‌وه هه‌بێت و نابێت به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو هه‌ڕه‌شانه بێده‌نگی هه‌ڵبژێرێت و به راشكاوانه دووپاتیكرده‌وه، "حكومه‌تی عێراق بێ توانا و كه‌مته‌رخه‌مه و توانای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ی نییه"، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، به بوونی هێزێكی وه‌ك حه‌شدی شه‌عبی، حكومه‌ت پێویستی به هێزێكی له‌ڕاده‌به‌ده‌ره بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی هه‌ژموونه‌كه‌ی ببێته‌وه.
H.B