لە رانیە تەرمی مێرمنداڵێک بە خنکاوی لە ماڵەکەیان دۆزرایەوە

"توێکاری پزیشکی بۆ تەرمەکە کراوە"
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 – رانیە

شەوی رابردوو لە یەکێك لە گەڕەکەکانی قەزای رانیە، مێرمنداڵێک بە خنکاوی لە ماڵەکەیان دۆزرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد: "شاد عەلی تەمەنی 16 ساڵە و شەوی رابردوو لە ماڵەکەی خۆیان لە گەڕەکی تیتۆکەی رانیە بە خنکاوی دۆزرایەوە".

ئاماژە بەوەشکراوە: "توێکاری پزیشکی بۆ تەرمەکە کراوە و شوێنەواری پەت بە ملیەوە دیارە".

بە گوتەی کەسوکاری: "لە ماڵەکەیان بە پەت خۆی هەڵواسیوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە".

شاد عەلی
شاد عەلی