"ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ناتۆ له ئۆكرانیا به‌رده‌وامیدانه به ناسه‌قامگیری له ناوچه‌كه"
K24 - هه‌ولێر:
مارایا زاخارۆڤا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كه‌ی ئۆكرانیا و ناتۆ "په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌س" بۆ توڕه‌كردنه و ئامانجی درووستكردنی ناسه‌قامگیرییه به درێژایی سنووری نێوان ئۆكرانیا و رووسیا.
زاخارۆڤا، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "به روونی دوو ئامانج له‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه ده‌بینین، یه‌كه‌میان به‌رده‌وامیدانه به ناسه‌قامگیری به درێژایی سنووری رووسیا، بۆ ئه‌وه‌ی تووڕه‌مان بكه‌ن و هانمان بده‌ن وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه، هه‌رچه‌نده وه‌ڵامیش ده‌ده‌ینه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وڵاتێكی خاوه‌ن سه‌روه‌رین و سه‌روه‌ری سنووره‌كه‌شمان ده‌پارێزین، ئەم وەڵامە بەپەلەیه ئه‌نجام دەدرێت بۆ ئه‌م کرداره دەستدرێژییه".
گوتیشی: "ئامانجی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كه گواستنه‌وه‌ی چه‌ندین جۆری كه‌لوپه‌ل و چه‌ك و زه‌خیریه‌ی سه‌ربازییه بۆ ئۆكرانیا و جێهێشتنی له‌وێ".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌مساڵ 7 ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له‌سه‌ر خاكی ئه‌م وڵاته ئه‌نجام دراوه.
سه‌رچاوه: RT
د.ی