کەرکووك.. چەکدارانی داعش پەلاماری پۆلیس دەدەن

پۆلیسێك كوژرا و دووی دیكه‌ش برینداربوون
له‌ په‌لامارێكی داعش 3 پۆلیسی فیدراڵی بوونه‌ قوربانی
له‌ په‌لامارێكی داعش 3 پۆلیسی فیدراڵی بوونه‌ قوربانی

K24 - هه‌ولێر:

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 27ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له‌ناوچه‌ی ریازی باشووری رۆژئاوای كه‌ركووك  هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیسی فیدڕاڵی و له‌ئاكامدا پۆلیسێك كوژرا و دووی دیكه‌ش برینداربوون.

ھاوكات هێزە ئەمنییەکانی عێراق، دوو چەكداری داعشیان لە شاری مووسڵ ناوەندی پارێزگای نەینەوا دەستگیرکرد، ئەمە لەکاتێکدایە كە دوینێ لە باشووری داقوق لە سنووری پارێزگای کەرکووك 5 پۆلیسی فیدڕاڵی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە تیرۆرکران.

 

د.ی