بە گرافیك.. ماددە هۆشبەرەکان لە عێراق

11 هەزار کەس لە عێراق لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیر کراون.
ماددەی هۆشبەر لە عێراق
ماددەی هۆشبەر لە عێراق

K24 – هەولێر

بەگوێرەی ئاماری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، مامەڵە کردن بە ماددەی هۆشبەر زیادیکردووە.

ئەگەرچی لە دوای ساڵی 2003ـەوە عێراق بوو بە پردێک بۆ پەڕینەوەی ماددەی هۆشبەر بۆ وڵاتانی کەنداو، بەڵام ئێستا بووەتە بازاڕێکی گەرم بۆ ساغکردنەوەی ماددەی هۆشبەر. بەگوێرەی ئامارەکان لە ساڵانی 2020 و 2021 لە عێراق 11 هەزار کەس لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون و 5 هەزار و 390 کەس فەرمانی دادگایان بۆ دەرچووە. لە ئامارەکان ئاماژە بەوەکراوە لەو کەسانەی دەستگیر کراون 3 هەزار و 892 کەسیان بازرگانیان بە ماددەی هۆشبەرەوە کردووە و هەزار و 478ی دیکەشیان ماددەی هۆشوبەریان بەکارهێناوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە عێراق لە 50٪ زیادیکردووە لەو رێژەیەش 10٪یان گەنجەکانن. هەروەها 1/3 ئەو کەسانەش کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانن.