كه‌سێك له هه‌ولێر به تۆمه‌تی دزینی هه‌زاران دۆلار ده‌ستگیركرا
K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی راگه‌یاند، كه بڕی 150 هه‌زار دۆلاری دزیبوو و دوای ده‌ستگیركردنی رووبه‌ڕووی دادگا كراوه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، تیمه‌كانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی رۆژهەڵات تۆمەتبارێکیان بە ناوی (م. ك) بە تۆمەتی دزینی (150 هەزار دۆلار) لە پارکێکی وەستانی ئۆتۆمبێل لە ناوچەی پیشەسازیی باکووری ئه‌و شاره دەستگیر کردووه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر، تۆمەتباری ناوبراو، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (443) لە یاسای سزادان، راگیراوه.
H.B