سیمیۆنی له رێگه‌ی سوارێز ده‌یه‌وێت ئه‌ستێره‌یه‌كی بارسێلۆنا بفڕێنێت
دیێگۆ سیمیۆنی راهێنه‌ری ئاتڵێتیكۆ مه‌درید دوای گواستنه‌وه‌ی لویس سوارێز كه به‌هۆیه‌وه نازناوی لالیگای برده‌وه، ئه‌مجاره‌یان چاوی له گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی دیكه‌ی بارسێلۆنا بڕیوه و ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزی داهاتوو بیگوازێته‌وه.
پێگه‌ی ئاسی مه‌دریدی له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه دیێگۆ سیمیۆنی ده‌یه‌وێت جۆردی ئالبای به‌رگریكاری یانه‌ی بارسێلۆنا بگوازێته‌وه و له‌م پێناوه‌یشدا داوای له لویس سوارێزی هێرشبه‌ری ئۆروگوایی كردووه كه هه‌وڵ بۆ رازیكردنی بدات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به فه‌رمی گفتووگۆیه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا ده‌ستپێكردووه.
جۆردی ئالبای ته‌مه‌ن 32 ساڵ له ئه‌كادیمیای لاماسیای تایبه‌ت به بارسێلۆنا پێگه‌یشتووه، دواتر بارسێلۆنا به‌شێوه‌ی خواستن به‌ره‌و ڤالێنسیای به‌ڕێكرد، پاشان له 2012 گه‌ڕایه‌وه بارسێلۆنا و ماوه‌ی 10 ساڵه له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یاری ده‌كات، له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا له كۆی 385 یاری، 22 گۆڵ و 81 ئاسیستی كردووه.