72 كاتژمێری دیكه مێسی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كۆتایی دێت
لیۆنێل مێسی ته‌نیا 72 كاتژمێری له گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا ماوه و كۆتایی دێت و هێشتا بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه له باره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی نه‌دراوه.
مێسی ته‌مه‌ن 34 ساڵ ماوه‌ی 22 ساڵه له بارسێلۆنا یاری ده‌كات له‌وه‌ته‌ی په‌یوه‌ندی به‌و یانه‌یه كردووه 9 جار گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا درێژ كردووه‌ته‌وه، دواینجار له 2017 بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێكرده‌وه و له رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو كه ده‌كاته كۆتایی ئه‌م مانگه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كۆتایی دێت.
به گوێره‌ی پێگه‌ی موندۆی كه‌ته‌لۆنیا یانه‌كانی پاریس سانجێرمان و مانچێسته‌ر سیتی ئاماده‌ن گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ لیۆنێل مێسی واژۆ بكه‌ن، به‌ڵام چاوه‌ڕێی بڕیاریی یه‌كلاكه‌ره‌وه لیۆ ده‌كه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، فابریزیۆ رۆمانۆ په‌یامنێری سكای سپۆرتس تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ئاشكرای كردووه كه لیۆنێل مێسی رازیبووه گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رزی دیكه تا 2023 نوێ بكاته‌وه، پاشان له پێناو هه‌ندێك پرۆژه‌ی بازرگانی ده‌یه‌وێت دوو وه‌رز له خولی ئه‌مریكا یاری بكات و له هاوینی 2025 بڕیاری وازهێنان له یاریكرد بدات.
لیۆنێل مێسی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنا 4 نازناوی چامپیۆنزلیگ، 10 نازناوی لالیگا، 7 نازناوی جامی شا و 6 خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی به‌ده‌ستهێناوه، له كۆی 778 یاریی، 672 گۆڵ و 305 ئاسیستی كردووه.