ئێران: ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستمان هات له دانوستانه‌كانی ڤیه‌ننا كردمان.. ئێستا كاتی بڕیاردانه
K24- هه‌ولێر:
عه‌باس عێراقچی، سه‌رۆكی شاندی دانوستانكاری ئێران له دانوستانه‌كانی ڤیه‌ننا رایگه‌یاند، "ئه‌وه‌ی پێویست بوو له دانوستانه‌كان له‌باره‌ی هه‌ندێك بابه‌تی هه‌ڵپه‌سێردراو له نێوان ئێران و وڵاتانی 4 +1 ئه‌نجامدرا" و دووپاتیكرده‌وه، "ئێستا كاتی بڕیاردانه".
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ئێرنای ئێرانی، عێراقچی له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران كردووه، له‌باره‌ی دوایین گۆڕانكارییه په‌یوندیداره‌كانی دانوستانه‌كانی ڤیه‌ننا و پرسه پێشنیازكراوه‌كان له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه و گوتی: "ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌رله‌مانی له كۆبوونه‌وه‌كاندا چه‌ند پێشنیازێكی نوێیان كردووه، هه‌روه‌ك هه‌ندێك پرسیاریشیان ئاراسته‌كردووه" و جه‌ختیشی كرده‌وه، "ئه‌و جۆره كۆبوونه‌وانه رۆڵیان له به‌هێزكردنی كۆده‌نگی نیشیتمانی له وڵاته‌كه‌یان ده‌بێت".
له‌باره‌ی ئه‌نجامه‌كانی دانوستانی په‌یوه‌ندیداریش به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، عێراقچی گوتی: "تا ئێستا 6 گه‌ڕی دانوستانمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی 4+1 به‌ڕێوه‌بردوون، خه‌ریكه له دوا قۆناغه‌كانی كۆتایی نزیك ده‌بینه‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك پرسی هه‌ڵپه‌سێردراو ماون، كه گفتوگۆی زۆریان له‌باره‌یه‌وه كرا و ئێستاش كاتی ئه‌وه‌یه وڵاتانی ئه‌ندام بڕیار له‌باره‌یه‌وه بده‌ن".
هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه، "پێشتر، دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، ئێران بڕیاره گه‌وره و سه‌خته‌كه‌ی داوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و دانوستانانه‌ی ئه‌نجاممان داون، پێویسته لایه‌نه به‌رامبه‌ره‌كانیشمان بڕیاره سه‌خته‌كانیان بده‌ن و له‌سه‌ر زیندووكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كۆده‌نگی دروست بكه‌ن".
H.B