ئۆباما ده‌چێته هێرۆشیما
K24 - هه‌ولێر
وه‌ك یه‌كه‌م سه‌رۆكی ئه‌مریكا و بۆ یه‌كه‌م جار باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌چێته شاری هێرۆشیمای ژاپۆن،كه له‌ساڵی 1945 به بۆمبی ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه خاپوور كرا.
ئۆباما ده‌چێته مۆنۆمێنتی ئاشتی شاره‌كه و بۆ ڕێزنان له‌گیانی 210 هه‌زار قوربانی ئه‌و شاره و سه‌رجه‌م قوربانیانی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م ڕاده‌وستێ و ڕێز ده‌نوێنێ.
ئۆباما كه 16 ساڵ دوای ئه‌و بۆمبه ئه‌تۆمییه له‌دایك بووه،كه ئیمپراتۆری كۆچكردووی ژاپۆن به بۆمبی وه‌حشی ناوی برد،چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌باره‌ی بینینیجیهانێكی بێ بۆمبی ئه‌تۆمی قسه بكات كه دوای ساڵی یه‌كه‌می هاتنه سه‌ر حوكمی ده‌ستبه‌رداری بوو.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌یكه‌ره‌ی ده‌یان لاپه‌ڕه له‌ناوی قوربانیانی له‌سه‌رهه‌ڵكۆڵراوه،سه‌رۆكی ئه‌مریكا ووته‌یه‌ك ئاراسته‌ی ڕۆحی قوربانییه‌كان بكات و بڵێ" له ئاشتیدا ئۆقره بگرن چونكه جارێكی دیكه كاره‌ساتی له‌و شێوه‌یه دووباره نابێته‌وه"
له 6/8/1945 دا سوپای ئه‌مریكا یه‌كه‌م بۆمبی ئه‌تۆمی له‌مێژوویی مرۆڤایه‌تیدا له شاری هێرۆشیما و دوای سێ ڕۆژ بۆمبی دووه‌می له‌سه‌ر ناكازاكی دا،ئه‌مریكا له‌وكاته‌دا په‌نای بۆ ئه‌م چه‌كه برد،كه ساڵانێك به‌نهێنی له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه"مانهاتن"دا بره‌وی پێدابوو"به‌ئامانجی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی بێ مه‌رجی ژاپۆن له‌كۆتایی جه‌نگی جیهانی دووه‌م دا.