بەشێک لە گەڕەکەکانی هەولێر بێ ئاو دەبن

جارێکی دیکە بۆری ئاوی ئیفراز 3ی هەولێر شکا
شکانی بۆری ئیفراز 3ی هەولێر
شکانی بۆری ئیفراز 3ی هەولێر

K24 – هەولێر

جارێکی دیکە بۆری ئاوی ئیفراز 3ی شکاوە، کە بۆری سەرەکییە بۆ دابەشکردنی ئاوی 40٪ی گەڕەکەکانی شاری هەولێر.

زەردەشت سەرسام، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر بە کوردستان24ی گوت: "ساڵانە جارێک تا دوو جار حاڵەتی شکانی بۆری روودەدات، هۆکارەکە جۆری بۆریەکەیە کە جۆری GRPیـە، ئەو بۆریە بۆ پاک و خاوێنی باشە، بەڵام لە هەرشوێنێک دانرا نابێ ئەو شوێنە جوڵەی تێدابێت، ئەو شوێنەی لە هەولێر بۆریەکەی لێیە زەوییەکی کشتوکاڵییە، هەر کاتێک جوڵەیەک لە زەوییەکە هەبێ قەفیزەکانی دەشکێن، چەند جارێک بەهۆی لێدانی بیر لەلایەن خەڵکەوە شکاوە".

لەبارەی ماوەی چاککردنەوەی بۆریەکە، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر گوتی: "داوا لە خەڵک دەکەین لە ئێستاوە دەست بە ئاوەوە بگرن، هەوڵدەدەین لە ماوەی کەمتر لە سێ رۆژ ئاو بگاتەوە گەڕەکەکان، رەنگە بتوانین ئەمڕۆ بۆریەکە ببەستینەوە، بەڵام دوو رۆژی دەوێ تا بۆریەکان پڕ ئاو دەبنەوە و دەگاتە خەزانی ئاو و دەگاتەوە گەڕەکەکان".

روونیکردەوە: "دەتوانین بڵین بەهۆی شکانی ئەو بۆریە 40٪ی گەڕەکەکانی هەولێر بێ ئاو دەبن".