وەزارەتی دارایی لیستێکی دیکەی دابەشکردنی مووچەی راگەیاند

سبە و دووسبەی مووچەی وەزارەتێک و چەند بەڕێوەبەرایەتییەک دابەش دەکرێت
بانکێکی هەولێر - ئەرشیف
بانکێکی هەولێر - ئەرشیف

K24 – هەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبە و دووسبەی مووچەی چەند وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەکی دیکە دابەش دەکرێت.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی ئاشکرای کرد "له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ هه‌مان میكانیزمی مانگی پێشوو رۆژی سێ شەممه‌ رێکەوتی 2021/6/29 مووچه‌ی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە دابه‌ش ده‌كرێت".

راشیگەیاند: "رۆژی چوار شەممە رێکەوتی 2021/6/30 مووچەی هێزەکانی زێرەڤانی و بەرگری و فریاکەوتن و لیوای نەوت دابەش دەکرێت".