تا فه‌لوجه ئازاد نه‌كرێ خۆپیشاندان ناكه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ حەیدەر عه‌بادى سەرۆك وەزیرانی عێراق داواى له خۆپێشانده‌ران كرد خۆپێشاندانه‌كانیان دوابخه‌ن بۆ دواى رزگاركرنى فه‌لوجه،خۆپيشانده‌رانى عێراق بڕیاریان دا داواكه‌ى عه‌بادى جێبەجێ بكەن و تا كاتێكى نادیار، خۆپێشاندان دوابخه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه ڕاگه‌یه‌نراوێكیان بڵاوكردووه‌ته‌وه و ڕایانگه‌یاندووه هه‌رچه‌نده بڕیاربوو ئەمرۆ خۆپێشاندان بكه‌ن،به‌ڵام وه‌ك دڵسۆزییه‌ك بۆ هێزه‌كانی عێراق كه دژی چەكدارانی داعش له‌شه‌ڕدان،خۆپیشاندانه‌كان بۆ كاتێكی نادیار دواده‌خه‌ن.
ئه‌م به‌ده‌نگه‌وه هاتنه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه له‌كاتێكدایه،هه‌ینی ڕابردوو خۆپیشانده‌ران چونه ناو ناوچه‌ی سه‌وز و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ته‌نانه‌ت نوسینگه‌كه‌ی عه‌بادییه‌وه،له‌به‌رامبه‌ردا هێزه ئه‌وله‌هییه‌كان ته‌قه‌یان له‌خۆپیشانده‌ران كرد و له‌ئه‌نجامدا 3 كه‌س كوژران و زیاتر له 550 كه‌س بریندار كران.