گرافیک... کڕینی موڵک لەلایەن هاووڵاتییانی عەرەب لە هەرێمی کوردستان

666 هەزار هاووڵاتی عەرەبی عێراقی لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن

K24 – هەولێر

کڕینی موڵک لە هەرێمی کوردستان لەلایەن هاووڵاتییانی عەرەب زیادیکردووە و هەموو ئاسانکارییەک کراوە، بۆ ئەوەی هاووڵاتییانی عەرەب بتوانن موڵک و زەوی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان بکڕن.

بەپێی یاسا هەر هاووڵاتییەکی عەرەب کە بیەوێت خانوو و زەوی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان بکڕێت ئازادە، و تەنها مەرجە کە کارتی نیشتمانی هەبێت یان ناسنامە و رەگەزنامە.

ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان 6 ملیۆن و 171 هەزار کەسە، بەگوێرەی ئامارەکان 666 هەزار هاووڵاتی عەرەبی عێراقی لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن، کە رێژەی 10٪ دانیشتووانی هەرێم پێکدێنن.