گه‌رمیان.. به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆوه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا

K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 28ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021 رایگه‌یاند، له سنووری شاره‌دێی "مه‌یدان" به‌هۆی پێكدادانی ماتۆرسكیلێك و مینی پاسێكه‌وه، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، رووداوەکە لەنێوان گوندی "هۆرێن" و شاره‌دێی "مەیدان"دا روویداوە، ماتورسکیلەکە و مینی پاسەکە بە ئاراستەی شاره‌دێی مه‌یدان رۆیشتوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌دا جگه له زیانی ماددی، شوفێری ماتۆرسکیلەکە گیانی لەدەست داوە، لێکۆڵینەوەش لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستی پێکردوە.


د.ی