خامه‌نه‌یی هۆكاره‌كانی كه‌مبوونی رێژه‌ی به‌شداری خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردن ده‌خاته‌ڕوو
K24 – هه‌ولێر:
رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، عه‌لی خامه‌نه‌یی، رایگه‌یاند، هه‌ندێكجار هاوڕا نیم له‌گه‌ڵ بۆچوونی ئه‌نجوومه‌نی پاراستنی ده‌ستوور، به تایبه‌ت له باره‌ی شیاوێتی كاندیده‌كانه‌وه، به‌ڵام له ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌دا وه‌ك ئه‌وه‌ی پێویسته و له یاسادا هاتووه مامه‌ڵه ده‌كه‌م.
خامه‌نه‌یی، پێشوازی له سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی نوێی ئێران، ئیبراهیم ره‌ئیسی و سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران كرد و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا گوتی: مه‌كینه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی دوژمنان كاری بۆ ئه‌وه ده‌كرد، به‌شداری خه‌ڵك له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن سست بكه‌ن و بۆ ئه‌وه‌ش بابه‌تی كێشه‌ی ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك و په‌سندكردن و ره‌تكردنه‌وه‌ی كاندیده‌كانیان به‌كار ده‌هێنا.
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌ندێكجار هاوڕا نیم له‌گه‌ڵ بۆچوونی ئه‌نجوومه‌نی پاراستنی ده‌ستوور، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی پێویسته و ئه‌ركی ئاینییه و به پێی یاسا كار ده‌كه‌م و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه پارێزگار و روو له خوان و پابه‌ندن به ئه‌ركی ئاینییه‌وه و به پێی پێداویستییه ئاینییه‌كان مامه‌ڵه ده‌كه‌ن.
خامه‌نه‌یی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، نه‌یارانی ئێران پرسی ره‌تكردنه‌وه‌ی كاندیده‌كانیان قۆسته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گومان لای خه‌ڵك درووست بكه‌ن و خه‌ڵك له به‌شداربوونی هه‌ڵبژاردن سارد بكه‌نه‌وه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، شاره‌زاكان رایان وایه له سه‌دا 10ی هۆكاری به‌شداری نه‌كردن له هه‌ڵبژاردن كۆرۆنا بووه. ئه‌گه‌ر ئه‌وه له‌به‌ر چاو بگیرێت رێژه‌ی به‌شداری تا راده‌یه‌كی پێویست باش بووه.