گرافیك.. توانای به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان و قه‌باره‌ی خواستی هاووڵاتییان بۆ ئه‌و خزمه‌تگوزارییه
K24- هه‌ولێر:
له‌كاتێكدا ئێستا بڕی به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی كاره‌با له سه‌رجه‌م وێستگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان 3 هه‌زار و 350 مێگاواته، به‌ڵام قه‌باره‌ی خواستی هاووڵاتییان بۆ ئه‌و خزمه‌تگوزارییه زۆر له‌و بڕه زیاتره و خواستی به‌كاربردن بریتییه له 4 هه‌زار و 500 مێگاوات، به‌مه‌ش به بڕی هه‌زار و 150 مێگاوات كورتهێنان هه‌یه.
به‌هۆی ئه‌و كورتهێنانه‌ش كه له بڕی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بادا هه‌یه، كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌بای رۆژانه به هاووڵاتییان له نێوان 13 بۆ 15 كاتژمێردایه، بۆیه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه وه‌زاره‌تی كاره‌با كار له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی 4 یه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له هه‌ولێر و سلێمانی ده‌كات، كه توانای به‌رهه‌مێهێنانی 400 مێگاوات كاره‌بایان هه‌یه.
بۆ زانیاری زیاتر، له‌م ئینفۆگرافیكه‌ی كوردستان24ـدا ژینۆ محه‌مه‌د ورده‌كاری زیاتر ده‌خاته‌ڕوو:
H.B