وەزیرێکی عێراق دەستی لەکارکێشایەوە

K24 - هەولێر
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەست لەکارکێشانەوەی وەزیری کارەبای قبوڵ کرد.
بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، دەست لەکارکێشانەوەی ماجد مەهدی حەنوش، وەزیری کارەبای پەسندکردووە، کە دوێنی نامەی دەست لەکارکێشانەوەکەی پێشکەش کردبوو.
بەهۆی کەمی تەزووی کارەبا و هێرشی بەردەوام بۆ سەر وێستگە و تاوەرەکانی کارەبا، رەخنەیەکی زۆر ئاڕاستەی وەزیری کارەبا کراوە، هاوکات دوو رۆژ لەمەوبەر، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدریش داوایکردبوو، ناوبراو لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە.