كه‌مال ئه‌ترووشی: ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بكات، به قورئان ده‌یكه‌مه 100 پارچه و رێگه به گه‌نده‌ڵی ناده‌م، جا مۆزه‌فی من بیكات، یان ئه‌جنه‌بی چاوشین
K24 - هه‌ولێر:
كه‌مال ئه‌ترووشی، وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، كۆمپانیای بیانی هیچ دڵسۆزییه‌كی بۆ كوردستان نییه. نه‌وته‌كه ته‌واو ده‌كات و قازانجی خۆی ده‌كات و ده‌ڵێت خواحافیز. نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك چاو له كۆمپانیای نه‌وت دابخه‌یت و لێیان بێ ئاگا بیت، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بودجه‌ی وه‌زاره‌ت 16 ملیۆن دیناری عێراقییه. ناهێڵم یه‌ك دینار به دزی و گه‌نده‌ڵی بێته وه‌زاره‌ت و بچێته ده‌ره‌وه، گه‌نده‌ڵیم له وه‌زاره‌ت سفر كردووه.
له‌دانیشتنی دوێنی په‌رله‌مانی كوردستان، پرسیارێكی زۆر ئاراسته‌ی تیمی حكومه‌ت كران، به گوته‌ی "رێواز فایه‌ق" سه‌رۆكی په‌رله‌مان، تیمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 13 كاتژمێر گوێیان له پرسیاره‌یه‌كانی په‌رله‌مانتاران گرتووه، بۆیه دانیشتنی په‌رله‌مان درێژه‌ی كێشا تا كاتژمێر 4 به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام بوو، ئه‌ندامانی تیمی حكومه‌ت به جیا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی په‌رله‌مانیان دایه‌وه.
كه‌مال ئه‌ترووشی، وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وه‌ڵامی پرسیاره‌كان گوتی: كه من بوومه وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان، وه‌زاره‌ته‌كه خاڵی بوو، هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی نه‌بوو، نزیكه‌ی 5 مانگه ئه‌ركی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌م پێسپێردراوه، به قه‌ناعه‌ته‌وه به‌شداریم له كابینه‌ی نۆیه‌م كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕوام له كارنامه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌بوو، ئه‌گه‌ر ئه‌مه نا داهاتی پێشووم 200 ئه‌وه‌نده‌ی مووچه‌كه‌ی ئێستامه، بنه‌مای كابینه‌ی نۆیه‌م چاكسازی و شه‌فافیه‌ته، بۆیه رازی بووم ببمه وه‌زیر.
گوتیشی: كوردستان له‌سه‌ر حه‌وزی نه‌وتییه، كه له كوردستان تا عومان درێژ ده‌بێته‌وه و یه‌ك حه‌وزی نه‌وته، 200 ملیۆن ساڵه جێگیر بووه و باشترین جێگه‌یه بۆ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و غاز، له كوردستان یه‌ده‌گی نه‌وت تایبه‌ته و به‌راورد ناكرێت به یه‌ده‌گی نه‌وتی سعوودییه و ئیمارات و عێراق، هه‌رچه‌نده یه‌ك حه‌وزه، به‌ڵام توانای نه‌وتی كوردستان جیاوازه.
وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان روونیكرده‌وه، یه‌ده‌گی نه‌وتمان كه‌م بووه‌ته‌وه و 10%ی یه‌ده‌گی نه‌وتی عێراقه، هه‌ر بۆیه یه‌ده‌گمان به‌راورد ناكرێت به یه‌ده‌گی نه‌وتی عێراق و كه‌نداو، یه‌ده‌گی نه‌وتی عێراق 115 ملیار به‌رمیله، به‌ڵام له كوردستان ئیشی له‌سه‌ر نه‌كراوه.
روونیشیكرده‌وه، كێڵگه‌كانی تاوكێ، شێخان، كورده‌میر، چه‌مچه‌ماڵ له‌لایه‌ن كۆمپانیای بچووكه‌وه وه‌به‌رهێنانیان تێدا كرا و ئێستا له قۆناغی پێشخستندان، ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی هه‌رێم كردوویه‌تی، گرێبه‌ستی كلاسیكین، كه گرێبه‌ستی هاوبه‌شین له به‌رهه‌مدا. كۆمپانیای بیانی دێت و سه‌رمایه ده‌هێنێت و ئه‌گه‌ر نه‌وتی دۆزییه‌وه، وه‌زاره‌ت ده‌بێت هه‌موو تێچووی هاتن و دۆزینه‌وه و ده‌رهێنانی نه‌وته‌كه ده‌بێت بده‌ین. به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌یدۆزییه‌وه، خۆی پاره ده‌دۆڕێنێت و ده‌ڕوات.
كه‌مال ئه‌ترووشی ئاشكرای كرد، له عێراق تێچووی به‌رهه‌مهێنانی به‌رمیلێك نه‌وت دۆلارێكه و له هه‌رێم 10 تا 12 دۆلاره، هه‌ڵه له‌ناو پیشه‌سازی نه‌وتدا، یه‌ك جاره. هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك بكرێت قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه. هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت 60 ملیۆن ساڵی پێویسته تا درووست ده‌بێته‌وه، تا ده‌رده‌هێنرێت، خه‌رجی زۆره.
ئاشكراشی كرد، به رێژه‌ی 52-54%ی نه‌وتی كوردستان له دهۆكه و 40%ی له هه‌ولێره و 6-10%یش له سلێمانییه، ئه‌مه به‌رهه‌می نه‌وتی هه‌رێم پێكده‌هێنن. 58%ی داهاتی نه‌وت ده‌ده‌ینه‌وه كۆمپانیاكان و تێچووی به‌رهه‌مهێنانییه‌تی، كه 450 هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌می رۆژانه‌یه. به‌ڵام جێگیر نییه. حكومه‌ت تێچووی خه‌رجی نه‌وتی له ئه‌ستۆیه.
وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كۆمپانیای بیانی هیچ دڵسۆزییه‌كی بۆ كوردستان نییه. نه‌وته‌كه ته‌واو ده‌كات و قازانجی خۆی ده‌كات و ده‌ڵێت خواحافیز. نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك چاو له كۆمپانیای نه‌وت دابخه‌یت و لێیان بێ ئاگا بیت. ئاگات لێیان نه‌بێت تێچووی زیاد ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌م پێ نه‌كرێت واز ده‌هێنم.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌گه‌ر خۆمان ده‌ست به پڕۆسه‌ی ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خۆمان نه‌كه‌ین و هه‌ر به ده‌ست كۆمپانیای بیانییه‌وه بێت، پێتان ده‌ڵێم، له‌وانه‌یه یه‌ده‌گی نه‌وتمان نه‌مێنێت.
كه‌مال ئه‌ترووشی، له درێژه‌ی وه‌ڵامه‌كانی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان باسی له‌وه كرد، ئه‌گه‌ر من بام پێش 15 ساڵ، كۆمپانیایه‌كی خۆماڵی نه‌وتی كوردستانیم درووست ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت 100% بۆ میلله‌تی خۆمان بوایه. كۆمپانیا بیانییه‌كان 14%ی یه‌ده‌گی نه‌وت ده‌به‌ن و ده‌بێت حكومه‌تیش بارگرانی به‌رهه‌مهێنان و خه‌رجیی بگرێته ئه‌ستۆ.
باشی له‌وه‌ش كرد، ده‌مه‌وێت كادیری خۆمان په‌روه‌رده بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی پێنج شه‌ش ساڵی دیكه خۆمان ئه‌و پڕۆسه‌یه جێبه‌جێ بكه‌ین. 14%ی یه‌ده‌گی نه‌وت، كه ناتوانین گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ین. من ده‌توانم تێچووی به‌رهه‌م رێكبخه‌م. ده‌توانم ئه‌وه‌ش بكه‌م، كه له كۆمپانیاكان زۆرترین سوود بۆ خه‌ڵك به‌ده‌ستبهێنم و ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌م كرد، ئه‌وه شتێكم كردووه و ئه‌گه‌ر نه‌شمتوانی بیكه‌م؛ ئه‌وه حاڵم حاڵی وه‌زیرێكی ئاساییه و نه‌متوانی بیكه‌م، له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا له كوردستان نامێنم و ده‌ڕۆم.
وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان له‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنان و یه‌ده‌گی نه‌وتی كوردستان گوتی: بۆ داهاتووی هه‌رێم غاز گرنگه و نه‌وت نامێنێت. كۆی ته‌واوی به‌رهه‌می غاز بۆ دابینكردنی كاره‌بایه. كۆمپانیای كار رۆژانه له 25 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و 1 ملیۆن لیتر به‌نزین به‌رهه‌م ده‌هێنێت. پێویسته نرخی 620 دینار بێت و سه‌رجه‌م نرخه‌كه‌ی نابێت له 660 زیاتر بێت. 81%ی ستافی پیشه‌سازی نه‌وت له هه‌رێم كوردن و ئه‌مانه داهاتووی كوردن.
گوتیشی: قه‌رزه‌كان و تێچووی نه‌وت و كرێی كۆمپانیاكان 58%ی داهاتی نه‌وت ده‌به‌ن. 20%ی داهات تێچووی ده‌رهێنانی نه‌وته. 14% شایسته‌ی كۆمپانیاكانه، 6% كرێی گواستنه‌وه‌یه. ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه قه‌ره‌بووی قه‌رزه‌كانه. ئه‌گه‌ر ئه‌و قه‌رزانه نه‌درێنه‌وه، پیشه‌سازی نه‌وت راده‌وه‌ستێت و ئه‌وه‌ی هه‌یه نامێنێت. كۆنترۆڵمان ته‌نیا له‌سه‌ر تێچووی نه‌وته.
كه‌مال ئه‌ترووشی جه‌ختی كرده‌وه، پێویسته قسه له‌سه‌ر گرێبه‌ستی هاوبه‌شیكردن بكه‌ین. پێداچوونه‌وه‌یان بۆ بكه‌ین. پێنج مانگه وه‌زیرم و 40 ساڵه عێراقم نه‌بینیوه، ئێستا وا خه‌ریكه تێده‌گه‌م لێره چی ده‌گوزه‌رێت.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌كات، شه‌ره‌فی نییه، ناهێڵم كۆمپانیاكانی نه‌وت یه‌ك ملیمه‌تر نایاسایی بجوڵێنه‌وه و دزی بكه‌ن. ئێستا پۆلیسی وه‌زاره‌ت كۆنترۆڵی كێڵگه‌كان ده‌كات، كۆمپانیای سیكویریتی له كێڵگه‌كان نه‌ما، پێشتر به ملیۆنان دۆلار بۆ ئه‌وه رۆیشتووه. پارێزگاری كێڵگه‌ی نه‌وتی كوردستان به ده‌ستی پۆلیسی كوردستانه. كۆمپانیای سیكویریتی بۆ كه‌سه‌كان ده‌بێت.
وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان ئاشكرای كرد، بودجه‌ی وه‌زاره‌ت 16 ملیۆن دیناری عێراقییه. ناهێڵم یه‌ك دینار به دزی و گه‌نده‌ڵی بێته وه‌زاره‌ت و بچێته ده‌ره‌وه، گه‌نده‌ڵیم له وه‌زاره‌ت سفر كردووه.
په‌رله‌مانتارانی كوردستان چه‌پڵه‌یه‌كی به‌هێز بۆ "كه‌مال ئه‌ترووشی"، وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان لێده‌ده‌ن، كاتێك گوتی: "ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بكات، به قورئان ده‌یكه‌مه 100 پارچه و رێگه به گه‌نده‌ڵی ناده‌م، جا مۆزه‌فی من بیكات، یان ئه‌جنه‌بی چاوشین، ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بكات، شه‌ره‌فی نیه، ئه‌خلاقی نییه، نامووسی نییه و ئه‌سڵی نییه".