ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پڕۆژە پێشنیازی بە قەزا بوونی بازیان و حاجیاوا-ی پەسند کرد

سەرۆکی ئەنجومونی پارێزگای سلێمانی داوای کرد، وەزارەتی ناوخۆ پێشنیازەکە قبوڵ بکات
ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومونی پارێزگای سلێمانی
ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومونی پارێزگای سلێمانی

K24 - سلێمانی

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بە کۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەکە پڕۆژە پێشنیازی بوونی بازیان و حاجیاوا بە قەزا.

لە دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومونی پارێزگای سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: "بە کۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەن پێشنیازی، بە قەزا کردنی ناحیەی حاجیاوا و بازیان پەسند کرا، داواکارین وەزارەتی ناوخۆ پێشنیازەکە قبوڵ بکات".

ناحیەی بازیان لە رووی داواییەوە سەر بە قەزای ناوەندی سلێمانییە و ناحیەی حاجیاوا سەر بە قەزای رانیەی ئیدارەی راپەڕینە. بەگوێرەی یاسا ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داواکە بۆ وەزارەتی ناوخۆ و ئەنجومەنی وەزیران بەرز دەکاتەوە، بۆ ئەوەی لەوێ بڕیاری پێویست لەسەر پڕۆژە پێشنیازەکە بدرێت.