به دروشمى مردن بۆ ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل ته‌رمى كوژراوانى حه‌شدى شه‌عبی له‌به‌غدا نێژران
K24 - هەولێر:
دواى ئه‌وه‌ى هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى عێراق، ئیدانه‌ى هێرشه‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكایان بۆ سه‌ر بنه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی له سنووری نێوان سووریا و عێراق كرد، ، ئه‌مڕۆ رێوڕەسمێکی دیاریكراودا، ته‌رمى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبی له به‌غدا نێژران.
به ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له سه‌ركرده‌كانى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبی له عێراق، رێورڕەسمێک، بۆ ناشتنى (4) له كوژراوانى بۆردومانه‌كه‌ى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا دروشمى "مردن بۆ ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا" یان به‌رز كرده‌وه.
رێوڕەسمەکە له ناوچه‌ى "جادریه"ى نزیك ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا، به‌ڕێوه‌چوو، كه دوێنێ، له رێگه‌ى چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كى جه‌نگی، به فه‌رمانى راسته‌وخۆی جۆ بایدنى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، بۆردوومانى چه‌ند بنكه‌یه‌كى میلیشیاى حزبوڵڵا و سه‌یدولشوهه‌دائى هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ ئێران كرا، تێیدا (4) له چه‌كدارانیان كوژران.
فالح فه‌یاز سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبی و قاسم ئه‌عڕه‌جى راوێژکاری ئاسایشى نیشتیمانى و هادى عامرى سه‌رۆكى رێكخراوى به‌در، له رێوڕەسمەکە ئاماده‌بوون، ته‌رمى كوژراوانى حه‌شدى شه‌عبیان بە ئاڵای تایبەتی خۆیان پێچابوو، دروشمى "مردن بۆ ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیلیان ده‌گووته‌وه.
دوێنێ بە فەرمانی راستەوخۆی جۆ بایدن، ئەمەریکا ژمارەیەک ناوەندی سەر بە میلیشیاکانی ئێران لە عێراق و سووریا، بۆردومان کرد، تێیدا چوار چەکداری حەشدی شەعبی کوژران.
ک.ب