مێسی جارێكی دیكه ده‌چێته به‌رده‌م دادگا
به‌هۆی تۆمه‌تی خۆ دزینه‌وه له باجه‌كان لیۆنێل مێسی و باوكی له 2ـی حوزه‌یرانی داهاتوو جارێكی دیكه ده‌چنه به‌رده‌م دادگا.
دادگای ئیسپانی رایگه‌یاندووه لێكۆڵینه‌وه‌كان له 31 ی ئایار ده‌ست پێده‌كات و بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێ، به‌ڵام مه‌رج نییه له‌سه‌رجه‌م دانیشتنه‌كانی دادگا ئاماده نه‌بێت.
به‌هۆی ئه‌م كاره‌وه داوا ده‌كرێت ئه‌ستێره ئه‌رجه‌نتینیه‌كه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ زیندانی بكرێت، له‌گه‌ڵ پێبژاردنی 4.5 ملیۆن یۆرۆ.
ئه‌م دادگاییكردنه چه‌ند رۆژێك به‌ر له به‌شداریكردنی مێسییه له كۆپا ئه‌مێریكا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتین كه دوێنێ یاریزانه‌كه په‌یوه‌ندی به مه‌شقه‌كانه‌وه كرد.