5 ده‌رمانی تایبه‌ت به كۆرۆنا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت
K24 - هه‌ولێر:
كۆمسیۆنی ئه‌وروپا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021 رایگه‌یاند، ئاژانسی ده‌رمانی ئه‌وروپی توێژینه‌وه له‌سه‌ر 5 ده‌رمان ده‌كات، كه وه‌كو چاره‌سه‌ر به نه‌خۆشانی كۆرۆنا ده‌درێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، 4 له‌و ده‌رمانانه بریتین له دژه‌ته‌ن و بۆ به‌رگری له‌ش به‌كارده‌هێنرێن، "مۆنۆكلۆنال" له‌لایه‌ن ئاژانسی ده‌رمانی ئه‌وروپی پێداچوونه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت، هه‌رچی ده‌رمانه‌كه‌ی دیكه‌یه، تایبه‌ته به لاوازی به‌رگری، ره‌زامه‌ندیشی له‌سه‌ر وه‌رگیراوه، ده‌كرێت بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا به‌كاربهێنرێت.
ئه‌و ته‌نۆچكانه‌ی ده‌رمانه‌كه رووبه‌ڕووی كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش ده‌بنه‌وه، كاتێك كه‌سێك تووشی كۆرۆنا ده‌بێت، ئه‌و ته‌نۆچكانه به ڤایرۆسه‌كه‌وه ده‌لكێن و رێگری ده‌كه‌ن، ڤایرۆسه‌كه بچێته ناو خانه‌كانی له‌شه‌وه.
دژه‌ته‌نه‌كان بۆیه وا ناونراون، سه‌رجه‌میان له خانه‌یه‌كی ته‌نۆچكه‌ی ڤایرۆسه‌كه به‌رهه‌مهێنراون، كه هه‌موویان له‌یه‌ك سه‌رچاوه‌وه هاتوون، به یه‌ك به‌شی ڤایرسه‌كه‌شه‌وه ده‌لكێن، ده‌كرێت به خانه‌ی ره‌سه‌ن، یان خانه‌ی دایك پێناسه بكرێن.
سوتروفيماب
ده‌رمانی "سوتروفيماب" یه‌كێكه له‌و ده‌رمانانه‌ی كه كۆمپانیای "گلاسیكۆ سمیس كلاین" به‌رهه‌می هێناوه، نوێترین ده‌رمانه كه بۆ هه‌ندێك حاڵه‌تی نه‌خۆشانی كۆرۆنا به‌كاردێت، بریتییه له دژه‌ته‌نی ڤایرۆسه‌كه، له رێگه‌ی ده‌ماره‌وه بۆ نه‌خۆش به‌كاردێت.
ئه‌م ده‌رمانه‌یه وه‌كو چاره‌سه‌ر بۆ گه‌وره و منداڵانی سه‌رووی 12 ساڵیش به‌كاردێت، كه مه‌ترسی مردنیان له‌سه‌ره به‌پێی پێوه‌ره‌كان و كاریگه‌رییه‌كانی كۆرۆنایان به خراپی له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتووه.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان ده‌رمانه‌كه بۆ حاڵه‌ته تونده‌كانی كۆرۆنا به‌كاردێت و ئه‌گه‌ری مردن كه‌م ده‌كاته‌وه، به رێژه‌ی 85%یش مه‌ترسی مردن ناهێڵێت، چاره‌سه‌ری هه‌موو جۆره گۆڕاوه‌كانی كۆرۆناش ده‌كات.
د.ی