واشنتن: هێشتا داعش مه‌ترسیدارە
K24 - هه‌ولێر:
ماریا پیلینكایا، وتارێكى له رۆژنامه‌ى "كۆمیرسانت"، تایبه‌ت به گفتوگۆكانى وڵاتانى ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى دژ به داعش، بڵاو كردووه‌ته‌وه.
نووسەر له وتاره‌كه‌یدا نووسیویه‌تی:
بۆچوونی وڵاتانى هاوپه‌یمان دژ به داعش (واشنتن سه‌رۆكایه‌تیان ده‌كات)، نیشانده‌دات، هێشتا رێكخراوى تیرۆریستى داعش مه‌ترسیداره.
هاوپه‌یمانى دژ به داعش، له (83) وڵات پێكهاتوون، له ساڵى (2019)ـه‌وه، دیدار و كۆبوونه‌وه‌ى رۆما، یه‌كه‌مین چالاكیى و چاوپێكه‌وتنیان بوو.
ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش له عێراق و سووریا دروستبووه، ئه‌مساڵ چه‌ند وڵاتێكى تازه‌ش په‌یوه‌ندیان پێكردووه، له‌وانه، كۆمارى ئه‌فریقیاى ناوه‌ڕاست، كۆنگۆى دیموكرات، مۆریتانیا و یه‌مه‌ن.
هۆكارى ئه‌م فراوانبوونه، بڵاوبوونه‌وه‌ى زیاترى داعشه له وڵاتانی دیكه، له‌وانه ده‌ركه‌وتنى داعش له ژماره‌یه‌ك لە وڵاتانی ئه‌فریقیا.
بابه‌تى بڵاوبوونه‌وه‌ى داعش له ئه‌فه‌ریقیا، نه‌بووه جێى بایه‌خى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى رۆما، له‌مباره‌وه ئه‌نتۆنى بلینكن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى رۆما رایگه‌یاند، داعش هه‌وڵده‌دات، هێرشى تازه له سووریا و عێراقه‌وه به‌رپا بكات.
پێش ده‌ستپێكردنى كۆبوونه‌وه‌کەى رۆما، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا، ویستى قه‌یرانه مرۆییه‌كان له سووریا زه‌قبكاته‌وه، رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى پڕۆژه‌یه‌كى مرۆیی ئاماده نه‌كات، واشنتن پێى وایه دۆخى سه‌ر سنووره‌كانى سووریا به‌ره‌و كاره‌ساتى مرۆیی ده‌ڕوات.
له‌بری ده‌روازه‌ى سنوورى "هاوا" کە له نێوان سووریا و توركیایە، داوایكرد ده‌رگاى دیكه له سنووره‌كانى نێوان ئوردن و عێراق، به‌ره‌و سووریا بكرێنه‌وه، رووسیاش پێى وایه، ده‌بێت هاوكارییه‌كان به فه‌رمى له رێگه‌ى دیمه‌شقه‌وه بگاته ئاواره‌كانى سه‌ر سنوور.
به پێى زانیارییه‌كانى رۆژنامه‌ى "الشرق الاوسط"، ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ى هاوپه‌یمانه عه‌ره‌به‌كانى، وڵاتانى هاوپه‌یمانى دژ به داعش، ده‌یه‌وێت داوا له مۆسكۆ بكات، رێكه‌وتنى ئالیه‌تى سه‌ر سنوور درێژ بكاته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و ناوچه ئازادكراوانه‌ى سووریاش نۆژه‌ن بكه‌نه‌وه، به‌ڵام مۆسكۆ داوا دەکات هه‌موو هاوكارییه‌كان، له رێگه‌ى دیمه‌شقه‌وه بگاته سنووره‌كانى سووریا.
سه‌رچاوه: روسیا الیوم
ک.ب