مسته‌فا كازمی سه‌ردانی برۆكسل ده‌كات

K24- هه‌ولێر:
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به میدیا عێراقییه‌كانیان راگه‌یاندووه، له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا كازمی به گه‌شێكی فه‌رمی به‌غدا به‌ره‌و برۆكسلی پایته‌ختی به‌لژیكا جێده‌هێڵێت و بڕیاره له گه‌شته‌كه‌یدا سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه‌ی ئه‌وروپا بكات، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ناوی ئه‌و وڵاتانه بكه‌ن.
میدیا عێراقییه‌كان له‌سه‌ر زاری ئه‌و سه‌رچاوانه بڵاویانكرده‌وه: یه‌كه‌م وێستگه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌ی كازمی له برۆكسلی پایته‌ختی به‌لژیكا ده‌ستپێ ده‌كات و شاندێكی حكومیش یاوه‌ری ده‌كات و بڕیاره ژماره‌یه‌ك دۆسیه‌ی وه‌ك: هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، شه‌ڕی تیرۆر و چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی دیكه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌وروپا تاوتوێ ده‌كات.
ئاشكراشیانكرد، كازمی داوا له وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌كات، له چاودێریكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا هاوكاری عێراق بكه‌ن و گفتوگۆ له‌باره‌ی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" ده‌كه‌ن، وێڕای تاوتوێكردنی پاڵپشتی و پشتیوانیكردنی ئه‌وروپا بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری بۆ ناوچه رزگاركراوه‌كانی عێراق له‌ده‌ست داعش. ئه‌ویش له رێگه‌ی رگه‌یاندنی به‌رنامه‌یه‌كی گه‌شه‌پێدان له‌و ناوچانه.
سه‌رچاوه‌كان جه‌ختیان له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه، دۆسیه هاوكاری سه‌ربازی و پێدانی چه‌ك به هێزه عێراقییه‌كان له‌لایه‌ن ناتۆ و وڵاتانی ئه‌وروپاوه له‌پێشه‌وه‌ی ئه‌و پرس و بابه‌تانه‌یه، كه بڕیاره كازمی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌ورپا تاوتوێ بكات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كازمی یه‌كه‌م سه‌ردانی خۆی بۆ ئه‌وروپا وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری رابردوو ئه‌نجامدا و له گه‌شته‌كه‌یدا سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیای كردبوو.
H.B