نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داواى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی بێلایه‌نی له‌سێداره‌دانی زیندانیانی سیاسی له ساڵی 1988 له ئێران ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی بێلایه‌ن بۆ له‌سێداره‌دانی ئه‌و زیندانییه سیاسیانه ده‌كات، كه له ساڵی 1988 له ئێران له‌سێداره دران و داواش ده‌كات، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد له رۆڵی ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردرای ئێران له‌و پرۆسه‌یه‌دا بكرێت، به‌وه‌ی كه ئه‌و كات ره‌ئیسی جێگری داواكاری گشتی بوو له تاران.
جاوید ره‌حمان، لێكۆڵه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به دۆسییه‌كانی مافی مرۆڤ له ئێران گوتی: نووسینگه‌كه‌ی به‌درێژایی چه‌ند ساڵێك چه‌ندین به‌ڵگه‌ی كۆكردووه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان یان هه‌ر ده‌سته‌یه‌كی دیكه‌ی ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه له‌و باره‌یه‌وه كرد، ئه‌و ئاماده‌یه ئه‌و به‌ڵگانه پێشكه‌شیان بكات.
هه‌روه‌ها نیگه‌رانی خۆیشی له‌و راپۆرتانه نیشاندا، كه باس له له‌ناوبردنی به‌رده‌وامی "گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان" بۆ سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی تاران له ئێران ده‌كه‌ن و گوتی: "ئێستا كاتی گونجاوه و زۆر گرنگه ئێستا كه ئیبراهیم ره‌ئیسی بووه‌ته سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو، ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوانه بكه‌ین، كه له ساڵی 1988 له‌و وڵاته روویانداون و هه‌روه‌ها ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه له رۆڵی ئه‌و كه‌سانه‌ش بكرێت، كه ده‌ستیان له‌و كۆمه‌ڵكوژیانه‌دا هه‌بووه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌ر له‌وه‌ی ره‌ئیسی ببێته سه‌رۆكی ئێران ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ردا سه‌پاندبوو، به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی كه ره‌ئیسی ده‌ستی له فه‌رمانه‌كانی له‌سێداره‌دانی به‌كۆمه‌ڵدا هه‌بووه، به سیفه‌تی ئه‌وه‌ی كه یه‌كێك بووه له‌و 4 دادوه‌ره‌ی سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌كانی له‌سێداره‌دانی ساڵی 1988ـیان كردووه.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌سێداره‌دراون، له ده‌وروبه‌ری 5 هه‌زار كه‌س مه‌زه‌نده ده‌كرێن، له راپۆرتێكیشدا كه له ساڵی 2018 بڵاوكرایه‌وه، رێكخراوی ناوبراو رایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ره‌كان زۆر به‌هێزن، كه ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی له‌سێداره‌دراوان زۆر له‌و ژماره‌یه زیاتر بێت، كه به‌ده‌ستیان گه‌یشتووه".
له وه‌ڵامی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ش، ره‌ئیسی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر دادوه‌رێك یان نوێنه‌رێكی دادگا به‌رگری له ئاسایشی خه‌ڵك كرد، پێویسته پشتگیری بكرێت.. خۆشحاڵم به‌وه‌ی كه له هه‌موو ئه‌و پۆستانه‌ی تا ئێستا وه‌رمگرتوون، به‌رگریم له مافه‌كانی مرۆڤ كردووه".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
H.B