ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر تاڵیبان له ئه‌فغانستان ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ژه‌نه‌راڵ سكۆت میله‌ر، فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان هۆشداری دایه بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له هێرشه‌كانیان بۆ كۆنترۆڵكردنی زیاتری خاكی ئه‌فغانستان به‌رده‌وام بن، ئه‌وا ناچارن له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌انیانه‌وه هێرشی سه‌ر پێگه‌كانیان بكه‌ن.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا میله‌ر رووی قسه‌كانی له تاڵیبان كرد و گوتی: "ئه‌وه‌ی حه‌زم پێی نییه بیانبینم هێرشی ئاسمانییه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه ئه‌نجام نه‌درێن، پێویسته هه‌موو جۆره توندوتیژییه‌ك بوه‌ستێنن".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "له‌كاتێكدا سوپای ئه‌مه‌ریكا سه‌رقاڵی كشانه‌وه‌یه له ئه‌فغانستان، به‌ڵاێم ئێستاش له‌ڕێگه‌ی هێرشی ئاسمانییه‌وه توانای وه‌شاندنی گورزی ئاگرینی هه‌یه له چه‌كداران له‌و وڵاته".
هه‌روه‌ها گوتی: كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌كانی ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه، كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ئاسایشی ئه‌و وڵاته به گشتی و كابوڵی پایته‌ختی ئه‌فغانستان به تایبه‌ت هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "دۆخی ئه‌منی به شێوه‌یه‌كی گشتی له ئه‌فغانستان خه‌راپه".
میله‌ر دووپاتیكرده‌وه، لە رێککەوتنی ئەمه‌ریکا و تاڵیباندا هاتووە، هێزی ئاسمانی هاوپەیمانان و ئەمه‌ریکا پشتیوانی هێزە ئەمنیەکانی ئەفغانستان دەکه‌ن هەرکاتێك بکەونەبەر هەڕەشە و هێرش.
گوتیشی: زۆرجار بە بەرپرسانی تاڵیبانم گوتووە: هێرشەکانتان رابگرن ئەوکات هێرشە ئاسمانیەکانی ئێمەش روونادەن. بەڵام لەكاتی هێرشدا من دەسەڵاتی ئەوەم هەیە پشتیوانی لە هێزە ئەمنیەکانی ئەفغانستان و هێزەکانی ئەمه‌ریکا و هاوپەیمانانیش بکەم.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئەوەی ئێستا پێویستە، سازانی سیاسیە لە ئەفغانستان، نەك تەنیا 20 ساڵ، بەڵکو لە 42 ساڵی رابردووه‌وه ئەفغانستان پێویستی بە سازان و رێککەوتنی سیاسی هەبووە، تاکو دۆخی ئەمنی باش نەکرێت، ئەو سازانە نیشتمانی و سیاسیەش بەدی ناهێت".
H.B