پارتی دیموكراتی كوردستان- سووریا ئه‌شكه‌نجه‌دانی گرتووخانه‌كانی "په‌یه‌ده" شه‌رمه‌زار ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
پارتی دیموكراتی كوردستان- سووریا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌شكه‌نجه‌دان و شه‌هیدكردنی "ئه‌مین عیسا ئه‌مین عه‌لی"، له‌لایه‌ن "په‌یه‌ده"وه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، داوا رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی نێوده‌ڵه‌تی ده‌كه‌ین، لێكۆڵینه‌وه له تاوانكارییه‌كه بكه‌ن، تا تاوانباران ئاشكرا بكرێن و بدرێنه دادگا.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، به‌پێی راپۆرتی پزیشكی ده‌ركه‌وتووه، كه شه‌هید "ئه‌مین عیسا ئه‌مین عه‌لی" شوێنەواری ئەشکەنجەی دڕندانە بەسەر ناوچەوانیەوە هەیە، شكاوی له زۆری شوێنی جه‌سته‌یدا به‌دیكراوه، لێدان له هه‌ردوو ئه‌ژنۆ و ملیدا دیاره، به ئاسنی گه‌رم پشتی سه‌ری تا دوایین بڕبڕه‌ی پشتی سووتێنراوه و رۆنی سووتاو به‌سه‌ر جه‌سته‌یه‌وه جێماوه.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان- سووریا له باره‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دانی "ئه‌مین عیسا ئه‌مین عه‌لی":
بۆ رای گشتی
ئه‌و كرده‌وه تۆقێنه‌رانه و قێزه‌ونه‌ی كه چه‌كدارانی "په‌یه‌ده" به‌رامبه‌ر به "ئه‌مین عیسا ئه‌مین عه‌لی"، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی لقی پارتی دیموكراتی كوردستان- سووریا ئه‌نجام دا، ئیدانه ده‌كه‌ین، كه له ئه‌نجامی ئه‌و ئه‌شكه‌نجه توندانه‌ی له گرتووخانه ئه‌نجامیان داوه، بووه هۆی شه‌هیدبوونی "ئه‌مین عیسا ئه‌مین".
دوای ئه‌وه‌ی پشكنین بۆ جه‌سته‌كه‌ی كراوه، ده‌ركه‌وتووه، كه شوێنەواری ئەشکەنجەی دڕندانە بەسەر ناوچەوانیەوە هەیە، شكاوی له زۆری شوێنی جه‌سته‌یدا به‌دیكراوه، لێدان له هه‌ردوو ئه‌ژنۆ و ملیدا دیاره، به‌پێی راپۆرتێكی پزیشیكیی بێلایه‌ن، به ئاسنی گه‌رم پشتی سه‌ری تا دوایین بڕبڕه‌ی پشتی سووتێنراوه و رۆنی سووتاو به‌سه‌ر جه‌سته‌یه‌وه جێماوه، ئه‌م ره‌فتاره ته‌نیا له‌لایه‌ن تاوانبارانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
زوڵملێكراوه‌كه له 22ی ئایار/ مایۆی 2021 له لایه‌ن چه‌كدارانی پارتی یه‌كێتی دیموكراتییه‌وه داوا كراوه، دواتر له‌لایه‌ن هێزێكی چه‌كداری ئه‌و حزبه ده‌ستگیركراوه، گواستراوه‌ته‌وه بۆ زیندانی دادگای سه‌ربازیی "په‌یه‌ده" و له‌وێدا شه‌هید كراوه.
ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه قێزه‌ونه له‌و كاته‌دا، كه به شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌وڵێكی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، به تایبه‌تیش له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه، به ئامانجی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانووستانی لایه‌نه كوردییه‌كان له نێوان ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردی ENKS و حزبه‌كانی یه‌كه‌ی نیشتمانی كوردی PYNK په‌یامێكی خراپی ئیداره‌ی خۆسه‌رییه بۆ ئه‌و بابه‌ته.
ئێمه له لیژنه‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستانی- سووریا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئیدانه‌یه‌كی توندی ئه‌و تاوانه خراپه و وه‌حشیگه‌راییه ترسنۆكانه ده‌كه‌ین، داواش له لایه‌نی ئه‌مه‌ریكی ده‌كه‌ین، وه‌كو سه‌رپه‌رشتیاری دانووستان به به‌رپرسیاریه‌تی خۆیان بزانن، رێز و به‌ڵێنی خۆیان به‌رامبه‌ر ئه‌و كرده‌وه تاوانكارییه ده‌رببڕن، داواش له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ین، لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه بكه‌ن، لێپێچینه‌وه‌ش له تاوانباران بكرێت، په‌رده له‌سه‌ر تاوانبارن هه‌ڵبدرێته‌وه و ئاشكرا بكرێن، له‌ژێر چاودێری نێوده‌وڵه‌تی بدرێنه دادگایه‌كی ئاشكرا و شه‌فاف، تا تاوانبار به سزای خۆی بگات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاوانه‌كه پێشینه‌ی مه‌ترسیداری هه‌یه، پێشێلكردنی رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، له‌گه‌ڵ به‌ها مرۆییه‌كانه‌وه یه‌كناگرێته‌وه.
جەخت لەسەر ئەوە ده‌كه‌ین، ئه‌و راپۆرته پزیشکییه‌ی کە لەلایەن بەرپرسانی ئیداری "په‌یه‌ده"ه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، هەڵبەستراوە، به‌و ئامانجه نووسراوه، تاوانه‌كه دایبپۆشن و تاوانباران بشارنه‌وه.
شکۆمەندی بۆ رووحی شەهید "ئەمین عیسا ئەمین"
شه‌رمه‌زاری بۆ بكوژان و تاوانباران
لیژنه‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان- سووریا
قامشلۆ
29ی حوزه‌یرانی 2021