"كریستیانۆ به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو بڕیاری دا"
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس له هاوینی 2022 كۆتایی دێت و ئێستا بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی له گفتووگۆدایه.
كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی TV1ـی پورتوگالی ئاشكرای كردووه كه كریستیانۆ رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 36 ساڵ ده‌یه‌وێت گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس درێژ بكاته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، خۆرخی مێندێزی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كریستیانۆ ئێستا له ئیتاڵیایه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یوڤی له گفتووگۆدایه بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی كریستیانۆ تا 2023 درێژ بكرێته‌وه به‌مه‌ش كریستیانۆ تا ته‌مه‌نی 38 ساڵی له یوڤێنتۆس ده‌مێنێته‌وه.
كریستیانۆ ئێستا هه‌وڵ بۆ ئه‌وه ده‌دات له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس بمێنێته‌وه، چونكه ده‌زانێت گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ریال مه‌درید مه‌حاڵه، جگه له‌وه‌ش مانچێسته‌ر یونایتد ئێستا ته‌نیا بیر له گواستنه‌وه‌ی جه‌یدن سانچۆ ده‌كات و كریستیانۆی له‌بیر كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پاریس سانجێرمان ناتوانێت هیچ هه‌وڵێك بۆ كریستیانۆ بدات تاوه‌كو له داهاتووی كلیان مباپێ دڵنیا نه‌بێته‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له هاوینی 2018 له یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه به به‌های 100 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی یوڤێنتۆس كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه له كۆی 133 یاری 101 گۆڵ و 22 ئاسیستی كرد.