قاسم ئه‌عره‌جى داوای كردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى كه‌ركووك ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
قاسم ئه‌عره‌جى، راوێژكارى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق به یاوه‌رى شاندێكى ئه‌منى و سه‌ربازى گه‌یشته شاری كه‌ركووك، بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر رەوشی ئه‌منى و سه‌ربازى، له‌و سه‌ردانه‌یدا رایگه‌یاند، پێویسته فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركووك بكرێته‌وه.
قاسم ئه‌عره‌جى، راوێژكارى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق، گه‌یشته شارى كه‌ركووك، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئه‌منى و سه‌ربازى ئەو شارە كۆبوه‌وه، داوای كردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى كه‌ركووكی کرد.
ئه‌عره‌جى، رایگه‌یاند، ده‌بێت كه‌ركووك وه‌ك ناوه‌ندێكى ئاشتى و ئارامى له عێراق بمێنێته‌وه، ئه‌و شاره دوور بێت له مشت‌ومڕ و ململانێى سیاسى.
ئه‌عره‌جى بە یاوەری راكان جبوورى، پارێزگارى كه‌ركووك و عه‌بدولئه‌میر ئه‌لشه‌مه‌ری فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یی هاوبه‌شى كه‌ركووك، سه‌ردانى فڕۆكه‌خانه‌ى كه‌ركووكیان كرد، داوایانكرد هه‌رچى زووه ئه‌و فڕۆكه‌خانه بكرێته‌وه.
ک.ب