بارسێلۆنا گرێبه‌ستی سێرجیۆ بۆسكێتسی درێژ كرده‌وه
یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی رایگه‌یاندووه گرێبه‌ستی سێرجیۆ بۆسكێتسی ناوه‌ڕاستكاری یانه‌كه‌یان تا ساڵی 2021 نوێ كرده‌وه، له‌گه‌ڵ بژارده‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه بۆ دوو ساڵی زیاتر.
به‌مه‌ش یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه ده‌نگۆكانی رۆیشتنی ئه‌و یاریزانه‌یان له یانه‌كه بڕی، كه باس له‌وه ده‌كرا له‌گه‌ڵ چوونی گواردیۆلا بۆ مانچێسته‌ر سیتی ئه‌م یاریزانه‌ش ریزه‌كانی بلاوگرانا جێده‌هێڵێت.