رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى نوێ له نێوان تاران و واشنتن دروست ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
كاندیدى پارێزگاره‌كان له ئێران، به كه‌سێكى توندڕه‌و ناسراوه، گه‌یشته سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى ئێران، له ئه‌مه‌ریكاش، دیموكراتێك، پۆستى سه‌رۆك كۆمارى به‌ده‌ستهێنا، هێشتا فه‌رمان نه‌دراوه، بۆ راگرتنى هێرشه‌كانى نێوان واشنتن و تاران.
دواین هێرشى ئاسمانى ئه‌مه‌ریكا، بۆ سه‌ر پێگه‌و بنكه‌كانى گروپه چه‌كداره‌كانى عێراق، كه هاوپه‌یمانن له‌گه‌ڵ ئێران، ترس و دڵه‌ڕاوكێى له ناوچه‌كه دروستكردووه.
چاودێرانى سیاسیش پێیان وایه، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى نوێ له نێوان تاران و واشنتن دروست ده‌بێت، ئه‌گه‌رچى هه‌ردوو لا خه‌ریكى زیندووكردنه‌وه‌ى رێكه‌وتنى دۆسییه ناووكییه‌كه‌ى ئێرانن، كاتێك دۆناڵد تره‌مپ له‌م رێككه‌وتنه كشایه‌وه، پێشبینیش ده‌كرێت، په‌یوه‌ندییه‌كانى تاران و واشنتن، گرژى زیاتری لێ‌دروست بێت.
له كۆتایی (كانوونى یه‌كه‌م/دیسێمبه‌رى 2019)، به‌هۆی هێرشێكى ئاسمانى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، (25) چه‌كدارى گرووپه میلیشیاكانى عێراق، كه هاوپه‌یمانن له‌گه‌ڵ ئێران، كوژران، له‌به‌رامبه‌ردا، هێرشێكى فراوان، له‌لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبی و گرووپه میلیشیاكان، كرایه سه‌ر باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا.
له (3ى كانوونى دووه‌م/یه‌نایری 2020)، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانى ئه‌بو مه‌هدى ئەلموهه‌ندیس، كه قاسم سولەیمانی ( فه‌رمانده‌ى پاسدارانی ئێران)، یاوه‌ری بوو، كرده ئامانج، تێیدا هه‌ردووكیان له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا، كوژران.
ئه‌م رووداوه بووه جێى نیگه‌رانى خه‌ڵكى عێراق و ناوچه‌كه و ترسى هه‌ڵگیرساندنى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كى گه‌وره له‌نێوان تاران و واشنتن بڵاوكرایەوە.
دواى ئه‌م رووداوه، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا كه‌وته به‌ر هێرشى میلیشیاكانى هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ ئێران، تا ئێستاش ئه‌و هێرشانه بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى یه‌كتر، به‌رده‌وامه.
به شێوه‌یه‌كى گشتى، میلیشیا هاوپەیمانەکان له‌گەڵ ئێران، وه‌ك حوسییه‌كانى یه‌مه‌ن، یاخود ئه‌و گرووپه چه‌كدارییانه‌ى سه‌ر سنووری عێراق و سووریا، چه‌ندین شێوازى هێرشكردن بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به‌كار دەهێنن، له‌وانه، هێرشى مووشه‌كى و هه‌روه‌ها فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان، ئه‌مه‌ریكاى ناچاركردووه، سیستمى دژه مووشه‌كى زیاتر له‌ناوچه‌كه، بڵاوه پێبكات.
دواین هه‌ردوو هێرشه‌كانى تاران و واشنتن، بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى یه‌كترى، سیاسه‌ت و بۆچوونه‌كانى نێوانى هه‌ردوولا ئاڵۆز بووه.
له‌مباره‌وه، حه‌مدى مالیك، شڕۆڤه‌كارێكى تایبه‌ت به گروپ و میلیشیا عێراقییه‌كانه، رایگه‌یاند، هێڵى سوور، له سیاسه‌تى بایدن، گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه، له ئێستادا كوشتنى ئه‌مه‌ریكییه‌ك لاى جۆ بایدن گرنگ نیه، ئه‌وه گرنگه، له رێگه‌ى سیستمى مووشه‌كى، وا بكات، میلیشیاكان، نزیكى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان نه‌بنه‌وه.
كاتى ناشتنى (4) چه‌كداره‌كه‌ى حه‌شدى شه‌عبی، کە لە بۆردومانەکەی فرۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا، لە سنوری نێوان سووریا وعێراق، کۆژران، سه‌ركرده‌ى ئه‌م گرووپانه رایانگه‌یاند، پێویسته راسته‌وخۆ رووبه‌ڕووی ئه‌مه‌ریكا ببینه‌وه، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانى ئێستاى عێراق، كه هاوپه‌یمانێكى سه‌ره‌كى ئه‌مه‌ریكایه، له‌سه‌روبه‌ندى نزیكبوونه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، وا نمایش ده‌كات كه له حه‌شدى شه‌عبی و ئێران نزیكه.
حه‌مدى مالیك راشیگه‌یاند، ئێران نایه‌وێت رووبه‌ڕوو شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بكات، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت له ڤییه‌ننا، له چوارچێوه‌ى گفتوگۆكانیان، بگه‌ن به چاره‌سه‌رێكى ئاشتیانه.