داعش لە باشووری کەرکووک هێرشی کرد

چەکدارانی داعش چوونەتە ناو گوندێک
چەکدارانی داعش - ئەرشیف
چەکدارانی داعش - ئەرشیف

K24 - کەرکووک

چەکدارانی داعش لە باشووری کەرکووک هێرشیان کردە سەر پۆلیسی فیدڕاڵی و چوونە ناو گوندێکی سنووره‌كه‌.

سۆران کامەران، پەیامنێری کوردستان24 لە کەرکووک رایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو چەکدارانی داعش لە باشووری کەرکووک هێرشیان کردە سەر هێزەکانی عێراق و چوونەتە نێو گوندی حەسەن شەلالی سنووری داقوق، شەڕ لە نێوان چەکداران و هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی روویداوە.

پەیامنێرمان گوتیشی "بە گوێرەی زانیارییەکان ژمارەی چەکدارەکانی داعش نزیکەی 10 چەکدار بوونە و خەڵکی گوندەکەش هاوشانی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی رووبەڕووی چەکدارانی داعش بوونەتەوە، لە ئەنجامی هێرشەکەی داعش سێ کەس برینداربوون".