دوو ڕۆژه بووه به ڕێبه‌ر وێنه‌كه‌ی هه‌رای ناوه‌ته‌وه
هه‌ولێر - K24
بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرای ڕێبه‌ری نوێی بزووتنه‌وه‌ی تالیبان له ئه‌فغانستان بووه‌ته جێگای پرسیاری خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته و دوای دوو ڕۆژ له ڕاگه‌یاندنی دانانی مه‌لا هه‌یبه‌توڵڵا خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵكردووه.هۆكاری سه‌ره‌كیش وێنه‌ی ڕێبه‌ری نوێیه به‌ڕوونی و به‌بێ هیچ ڕتووشێك جیاواز له ڕێبه‌رانی پێشووی بزووتنه‌وه‌كه،هه‌ر بۆیه سه‌رنجی چاودێرانی به‌لای خۆیدا ڕاكێشاوه.
جیاوازییه‌كه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ به‌پێچه‌وانه‌ی مه‌لا ئه‌خته‌ر مه‌نسور ڕێبه‌ری پێشووی تالیبان و مه‌لا عومه‌ری ڕێبه‌ری پێشووتری ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه،وێنه‌ی هه‌یبه‌توڵڵا به ڕوونی له‌سه‌ر باكگراوندێكی كراوه دانراوه و به كوالیتییه‌كی به‌رز بڵاوكراوه‌ته‌وه،ئه‌مه‌ش به‌لای چاودێرانی گروپه ئیسلامییه‌كان جێگای تێڕامانه و ئه‌م شه‌فافیه‌ته‌یان به‌لاوه سه‌یره.
یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ڕاگه‌یاندنی تالیبان ڕایگه‌یاندووه،وێنه‌كه 12 ساڵ پێش ئێستا له‌وكاته‌ی بۆ حه‌ج چووه‌ته مه‌كه گیراوه،به‌ڵام ئێستا پیاوێكی به‌ته‌مه‌نی سپی پۆشه و به‌هۆكاری ئه‌منی وێنه‌ی نوێی ناوبراو بڵاوناكرێته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه زه‌بیحوڵڵا موجاهید گوته‌بێژ به‌ناوی تالیبان ڕایگه‌یاندووه،تالیبان نیه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ڕێبه‌ره نوێیه‌كه‌یان نیه و ئه‌م وێنه‌یه‌شیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بینیوه و دڵنیانین له‌وه‌ی ڕاسته یان نا و ئاگاداری ئه‌وه‌نین كێ بڵاویكردوه‌ته‌وه.
شاره‌زایه‌كی پاكستانیش به ئاژانسی فرانس پرێسی گوتووه ڕێبه‌ری نوێ ڕێگه به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه نادات و یه‌كێكه له زانا ئاینییه‌كان.
ڕوونی وێنه‌كه وای له‌هه‌ندێك له چاودێران كردووه گومانی ئه‌وه بكه‌ن یه‌كێك له ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان له‌پشت بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كه‌وه بن و له‌وه ده‌چێت له ئه‌رشیفی ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگری ده‌رچوبێت.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م وێنه‌یه له‌كاتێكدایه له‌سه‌رده‌می حوكمی تالیبان له‌نێوان ساڵه‌كانی 1996 تا 2001 سه‌رجه‌م ئامێره ئه‌لیكترۆنیه‌كان یاساغ كرابوون به‌بیانووی ئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی ئایینی ئیسلامه.